نەڤید زەردی بەهۆی تێکچونی باری تەندروستیەوە کۆنسێرتەکەی دواخست


خەندان لایف

نەڤید بەهۆی تێکچونی باری تەندروستیەوە کۆنسێرتەکەی ئەمڕۆی دواخست بۆ 10ی نۆڤەمبەر.

ئەمڕۆ 6ی ئۆکتۆبەر بڕیاربو کۆنسێرتەکەی نەڤید زەردی لە شاری لەندەن بەڕێوەبچێت، بەڵام دوێنێ نەڤید زەردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند "کە باری تەندروستیم تەواونەبو و سەردانی نەخۆشخانەم کرد، بەڵام پزیشکەکان رایانگرتوم و ناتوانم ئەمرۆ لە نەخۆشخانە بێمە دەرەوە بۆ ئەوەی کۆتا راهێنانی خۆم لەگەڵ باندەکەم بکەم، بەداخەوە ناتوانم لەگەڵتان بم".

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد "لەگەڵ ئەوەی زەرەرێکی زۆرمان کرد بەڵام بە هاوکاری فەیمس پرۆدەکشن توانیمان رۆژەکەی بگۆڕین بۆ 10ی نۆڤەمبەر، ئەو کەسانەی بلیتیان کڕیوە دەتوانن بە هەمان بلیتەوە بێن بۆ کۆنسێرتەکە".

لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لێبوردنی لە هەمو ئەو کەسانە کرد کە بڕیاربو ئامادەی کۆنسێرتەکە بن، بەڵێنیدا سوپرایزێکی گەورە بکات بۆ هەوادارەکانی بکات، شتێکیان پێشکەش بکات کە شایەنیان بێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 7111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP