لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمرۆ 6ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەو زەحمەتیانەی چەند رۆژی رابردو لەسەر شانت بو لە کۆتاییدا نامێنن و ئیتر هەست بە ئارامی دەکەیت، توانای زۆرت هەیە لە پیشەی جیاوازدا، بەڵام هەوڵت نەداوە تواناکانت دەربخەیت، بەدوای دەرفەتی جۆراوجۆردا بگەڕێ، لەلایەنی سۆزداریەوە بە کاتی ناخۆشدا تێپەڕیویت، بەڵام لە داهاتو بەو شێوەیە نابێت.

گا 20\4 - 20\5
لەلایەنی دەرونیەوە هەست بە ئاسودەییەکی زۆر دەکەیت، خەونی گەورت هەیە و دەتەوێ بەرەو ئاستێکی بەرزتر بڕۆیت، بەڵام ترسی زۆرت لە شکست هەیە، رێگەمەدە بیرکردنەوەی نەرێنی کاریگەری لەسەرت هەبێت، ئەم چەند رۆژە گرنگی زیاتر بە خۆشەویستەکەت بدە.

دوانە 21\5 - 20\6
هەست دەکەیت قورساییەکی زۆرت لەسەر شانە، بەڵام لەوە بەهێزتری کە بروخێیت و چۆک دابدەیت، رێگەمەدە بیرکردنەوەی نەرێنی کەسانی دیکە کاریگەری لەسەرت هەبێت، بەرپرسیاربە بەرامبەر هەر کارێک کە ئەنجامی دەدەیت، خۆشەویستی و هەستەکانی ناخت مەشارەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
گۆڕانکاریەک لە ژیانتدا ئەنجام بدە، کۆمەڵە کەسانێک لە ژیانتدا بکەرە دەرەوە، هەرگیز دودڵ مەبە لەوەی ئەو کەسانە بسریتەوە کە وات لێدەکەن بە نەرێنی بیربکەیتەوە، واز لە رۆژژمێر بهێنە و رۆژەکان مەژمێرە، چێژ لە هەمو ئەو ساتانە ببینە کە تیایدا دەژیت.

شێر 23\7 - 22\8
هەڵسوکەوتەکات بوەتە هۆی رەزامەند کەسانی چواردەورت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت، مەترسە لە دەربڕینی خۆشەویستی بۆ خۆشەویستەکەت، ترس دەبێتە هۆی لەدەستدانی خۆشەویستەکەت.

فەریک 23\8 - 22\9
رەنگە ئەو پرسیارە لە خۆت بکەیت "بۆچی هەمو قورسیەکانی ژیان لە ئەستۆی منە؟" بەڵام بیرکردنەوەت بە تەواوی هەڵەیە، قورسیەکانی ژیان دەتگۆڕێت و دەتکات بە کەسێکی بەهێز، ژیانت بەتەواوی تەرخان مەکە بۆ کەسانی دیکە و خۆت فەرامۆش مەکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
مەترسە لەوەی هەنگاو بنێیت بۆ سەرکەوتن، وزەیەکی زۆرت هەیە و بەرەو باشتر هەنگاو دەنێیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان زۆر باشە و هەست بە ئاسودەیی دەکەن، ژیانت پڕە لە سەرکێشی، وریابە لەوەی ژیانت نەخەیتە مەترسیەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
تاکە شت پێویست دەکات لە ژیانتدا بە تەواوی ئەنجامی بدەیت راستگۆییە، هەرگیز مەترسە لە وتنی راستیەکان و گرنگی بە دەرئەنجامەکان مەدە، بە تایبەتی لە پەیوەندی خۆشەویستیدا، کەسێکی گرنگ دەبینیت و زۆر وانەی گرنگی لێوە فێر دەبیت.

کەوان 22\11 - 21\12

قورس دەبێت بۆت ئەگەر تەواوی ژیانت بەم شێوەیە بێپلان بەریتە سەر، هێشتا درەنگ نەبوە لە ئێستاوە دەست پێبکە و پلان دابنێ بۆ ئەنجامدانی هەر چالاکیەک کە ئەنجامی دەدەیت، رێگە مەدە هەستیاریت و دڵباشیت ببێتە هۆی ئەوەی لەلایەن کەسانی دیکەوە بەکار بهێندرێیت.

گیسک 22\12 - 19\1
کاتی ئەوەیە بەربەستەکان بشکێنیت و روبەڕوی هەمو ئەو کەسانە ببیتەوە کە وات لێدەکەن بە نەرێنی بیر بکەیتەوە، چاوەڕوانی پلەی بەرز مەکە لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر هەوڵ و ماندوبونت پیوە نەبینیبێت، ئاگاداری هەڵسوکەوت و رەفتارەکانت بە و کەسانی دیکە ئازار مەدە بە وشەکانت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەو شتانە بەدەست دەهێنیت کە ماوەیەکی زۆرە خەونیان پێوە دەبینیت، بەڵام پەلەکردن زۆر دەرفەتی دیکەت لێدەسێنێتەوە، ئارام بگرە هێمن بمێنەرەوە، ئەوە بزانە کە تۆ کەسێکی بەهێزیت و بەئاسانی کۆڵ نادەیت ئەمەش وات لێدەکات بەرەو سەرکەوتنی گەورە هەنگاو بنێیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ رۆژێکی گونجاو نیە بۆ ئەوەی هەمو شتێک بە گاڵتەو پێکەنینەوە وەربگریت، بارودۆخەکە باش نیە و کەسانێکی زۆر هەوڵی روخاندنت دەدەن، بەڵام بەهێز بوەستە وەکو هەمیشە و متمانەت بە خۆت هەبێت، خۆشەویستەکەت هەمیشە پاڵپشتیت دەکات و دەتوانیت لە تەواوی ژیانتدا متمانەی پێبکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 39152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP