کازم ساهیر بە گۆرانیەک پاڵپشتی لە گەنجانی وڵاتەکەی دەکات


خەندان لایف

کازم ساهیر بە دوبارە بڵاوکردنەوەی یەکێک لە گۆرانیەکانی پێشوی، پاڵپشتی لە گەنجانی وڵاتەکەی دەکات.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "کازم ساهیر" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گۆرانیەکی پێشوی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی "گەنجانی عێراق"، پاڵپشتی لە گەنجانی وڵاتەکەی دەکات، بڵاوکردنەوەی گۆرانیەکەی لەلایەن خۆیەوە هاوکات بو لەگەڵ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عێراق.

ئەم گۆرانیەی کازم ساهیر لە ساڵی 2015 تۆمارکراوە، کەریم عێراقی تێکستی بۆ نوسیوە و ئاوازەکەی لە لایەن کازم خۆیەوە دانراوە، دوبارە بە بڵاوکردنەوەی ئەم گۆرانیەی پاڵپشتی گەنجانی کرد.


کازم ساهیر لە ساڵی 1957 لە عێراق لەدایک بوە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوە بەناوبانگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نازناوی "ئیمپڕاتۆری گۆرانی" پێدراوە و خاوەنی دو کوڕە بەناوی "ویسام و عومەر"، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.

ئه‌م بابه‌ته 3667 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP