هەندێک خو کە خۆشی ژیانت لێدەسێنێتەوە

خەندان لایف

هەبونی ژیانێکی خۆش و ناوازە خەونی هەمو کەسێکە، بەڵام لە کۆتایدا ئەوە دەکەوێتەوە دەستی خۆت کە ئایا ژیانێکی خۆش هەڵدەبژێریت یان ژیانێکی پڕ لە دڵەراوکێ و سترێس و دودڵی، هەندێک خو هەیە کە رۆژ بە رۆژ خۆشی ژیانت لێدەسێنێتەوە، بۆیە پێویستە لێیان دوربکەویتەوە.

یەکەم: کپ کردنی هەستەکانت
جگە لەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانت دەبێت، کاریگەری لەسەر تەندروستیشت دەبێت، کاتێک دڵخۆش دەبیت، پێبکەنە، کاتێک دڵتەنگیت بگری، کاتێک هەست بە خۆشەویستی دەکەیت دەری ببڕە و هەرگیز هەستەکانت کپ مەکە.

دوەم: رێگری کردن لەوەی هەڵە بکەیت

زۆر کەس ئەنجامی دەدەن بەوەی هەندێک یاساو چوارچێوەیان بۆ ژیانیان داناوە و رێگە نادەن هەڵە بکەن، بەم شێوەیە کەمترین ئەزمون لە ژیانتدا فێر دەبیت، بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەبیت.

سێیەم: هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی
هەرگیز پاساو بۆ کارەکانت مەهێنەرەوە و هەڵەکانت مەکەرە ئەستۆی کەس، کاتێک درەنگ دەکەویت بڵێ درەنگ هەستام لە خەو نەک لە بڵێی لە ترافیک مامەوە، بۆ تەواوی کارەکانی ژیانت بەم شێوەیە بە، بۆئەوەی لەناختەوە هەست بەئاسودەیی بکەیت.

چوارەم: رق هەڵگرتن
بەپێی نوێترین توێژینەوەکان کەسە میهرەبان و لێبوردەکان دڵخۆشترین کەسەکانن، هەرگیز رق لە دڵتدا هەڵمەگرە بەرامبەر کەسانی دیکە، چونکە بەم شێوەیە تەنها ئازاری خۆت دەدەیت، کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دڵت دەبێت.

پێنجەم: وابیر دەکەیتەوە هەموان بە خراپی بیرت لێدەکەنەوە
هەرگیز ناتوانیت مێشکی کەسانی دیکە بخوێنیتەوە، بۆیە هەرگیز وابیرمەکەرەوە کە کەسانی دیکە بە نەرێنی بیرت لێدەکەنەوە، بەڵکو وا بیر بکەرەوە کەسانی دیکە بە باشی بیرت لێدەکەنەوە.

شەشەم: بیر لەسەرکەوتنی کەسانی دیکە دەکەیتەوە
هێندە سەرقاڵی ژیانی کەسانی دیکە مەبە، چونکە بە شێوەیە زۆر هەل و چانسی گرنگ لە ژیانی خۆتدا لەدەست دەدەیت، باشترە بیر لە سەرکەوتنەکانی خۆت بکەیتەوە، سەرنجت لەسەر هەنگاو و سەرکەوتنی کەسانی دیکە نەبێت.

حەوتەم: پشت بەستن بە قسەی کەسانی دیکە
رێگە مەدە بیرکردنەوەی کەسانی دیکە کار لەسەر تۆ بکات، بە ئاسانی بڕوا بەو شتانە مەکە کە دەیبیستیت،  چونکە بیرکردنەوەکان لە روانگەی هەر کەسێکەوە جیاوازە.

هەشتەم: رێگەدان بەوەی رابردو و داهاتو کارت لەسەر بکات
بێگومان رابردو شتێک نیە بیری خۆتی ببەیتەوە، بەڵام خەم خواردن بۆ رابردو و ترس لە داهاتو ئەو شتەیە کە ژیانت پڕ دەکات لە خەم و ستریس و دڵەراوکێ، هەوڵبدە چێژ لە ساتەکانی ئێستات ببینە.

 

ئه‌م بابه‌ته 29506 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP