فیلمی جۆکەر لە یەکەم نمایشیدا ریکۆرد دەشکێنێت

خەندان لایف

پێشوازیەکی گەرمی لێکرا و بەو داهاتە زۆرەی لە یەکەم نمایشیدا کۆیکردەوە ریکۆردی شکاند.
 
دوێنێ 4ی ئۆکتۆبەر یەکەمین نمایشی فیلمی جۆکەر لە سینەماکانی جیهان بەڕێوەچو، لە یەکەمین پەخشیدا ریکۆردی فیلمی ڤینۆمی شکاند، بۆکس ئۆفیسی یەکەمین رۆژی فیلمی فینۆم 10 ملیۆن دۆلار بو، بەڵام بۆکس ئۆفیسی جۆکەر 13.3ملیۆن بو بەمەش ریکۆردی زۆرترین داهاتی شکاند.

هەروەها پێش بڵاوبونەوەی فیلمەکە سوپای ئەمریکا نامەیەکیان بۆ دەرهێنەرانی فیلمی جۆکەر نارد، کە لەئەگەری هەر روداوێک دوای فیلمەکە ئەوا بەرپرسیار دەبن و روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە چونکە پێیان وابو گورزێکی دەرونی گەورە بڵاودەکاتەوە.

فیلمەکە باس لە کۆمیدیانێکی شکستخواردو دەکات (جۆکەر) کە شێت دەبێت و دەبێتە بکوژێکی دەرون نەخۆش، فیلمەکە لە جۆری "تاوان، هەست بزوێن"ە، بۆ کەسانی خوار 18 ساڵ گونجاونیە، نزیکەی 55 میلۆن دۆلاری بۆتەرخانکرا،هەردو ئەکتەر  "واکین فینیکس" و "زازی بیتز" ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینن، لەلایەن "تۆد فیلیپس، برادلی کوپەر، ئێما تیلینەر" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3635 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP