تراڤیس سکۆت دەربارەی پەیوەندی خۆی و کایلی بێدەنگی دەشکێنێت

خەندان لایف

دوای ئەوە لە چەند رۆژی رابردو دەنگۆی جیاواز هەبو دەربارەی پەیوەندی کایلی جێنەر و تراڤیس سکۆت، لە هەندێک لە سەرچاوەکان دەوترا تراڤیس خیانەتی لە کایلی کردوە بۆیە جیابونەتەوە، بەڵام تراڤیس دەربارەی ئەم دەنگۆیانە بێدەنگی شکاند.

تراڤیس سکۆت دەربارەی ئەو دەنگۆیانە رایگەیاند "بەراستی ئەم دەنگۆیانەی بڵاوبوەتەوە کاری تێکردوم، ئەو چیرۆکانەی باس دەکرێت و دەوترێت من خیانەتم کردوە دورن لە راستیەوە، راستیەکە ئەوەیە من لە ئێستادا دەمەوێت سەرنجم لەسەر کاری هونەریم و خێزانەکەم و ژیانی تایبەتی خۆم بێت"

هەندێکی دیکە لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدەکرد کە کایلی و تراڤیس کۆتایان بە پەیوەندیەکەیان نەهێناوە بەڵکو بۆ ماوەیەک لە یەکتر دورکەوتونەوە، بەڵام بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری HollywoodLife، کایلی ئەو هەواڵەی پشت راست کردوەتەوە کە کۆتایی بە پەیوەندیەکەی لەگەڵ تراڤیس هاتوە.

کایلی جێنەر یەکێکە لەو خانمانەی لەنێو دنیای مۆدەدا ناوبانگێکی زۆری هەیە، چونکە هەمیشە بە ستایل و شێوەی جیاوازەوە دەردەکەوێت، کایلی جێنەر لەدایکبوی 1997، جگە لە کاری مۆدە خاوەن کۆمپانیای بەرهەمی کۆزمێتیکە، بە بچوکترین بلیۆنێری جیهان دادەنرێت، خاوەنی کچێکە بە ناوی "ستۆرمی ویبستەر".

ئه‌م بابه‌ته 25387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP