لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 5ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
گفتوگۆکردن باشترین رێگاچارەیە بۆ ئەو کێشانەی دێنە بەردەمت، لەگەڵ هاوپیشەکانت بەردەوام هاوکار و پاڵپشتی یەکتر بکەن بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانتان، نیگەرانی ئەو کێشانەی رابردومەبە و خۆت توشی دڵراوکێ مەکە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیەکەتان بەرەو باشتر بون دەڕوات زیاتر لەیەکتر نزیک دەبنەوە.

گا 20\4 - 20\5
هیچ پاساوێک نیە بۆ ئەوە دڵی کەسانی چواردەورت بڕەنجێنیت بە وشەکانت، بەکارهێنانی رێگای جیاواز بە شێوازێکی هێمنانە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەکاربهێنە، ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ژیانتدا ئەنجام بدەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
دوربکەوە لەو کەسانەی بێهیوات دەکەن و دەتروخێنن لەلایەنی پیشەییەوە، متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێت، وریابە لەوەی بە وشەکانت ئەو کەسانە لەدەست نەدەیت کە بەڕاستی دڵسۆزی تۆن، ئەگەر تا ئێستا بیرت لە هەبونی خۆشەویست نەکردوەتەوە لە ژیانت، ئەوا ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئەو کەسە بدۆزیتەوە و لەیەکتر تێبگەن.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بیرت لە رێگایەکی نوێ کردوەتەوە بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆر بەدەست بهێنیت؟ گۆڕینی رێگاکەت و خستنەڕوی بیرۆکەی نوێ لەلایەنی پیشەییەوە هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێشبچیت و لایەنی ماددیت زیاتر بکەیت، گرنگی زیاتر بە خواردنەوەی ئاو بدە لەپێناو پاراستی تەندروستیت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ سۆزێکی زۆر لە مێشکتدا هەیە و دەتەوێت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە کەشێکی رۆمانسیدا کۆببنەوە، کۆمەڵێک کێشەی نهێنیت هەیە کە ئارەزو دەکەیت بۆ کەسێکی متمانەپێکراوی باس بکەیت، باشترین رێگا ئەوەیە بە تەنها بیر لە چارەسەرکردنی کێشەکانت بکەیتەوە بەڵام بەهیچ شێوەیەک پەلە مەکە لە بڕیاردان.

فەریک 23\8 - 22\9
بیر لە ئەنجامدانی سوپرایزیک بکەرەوە بۆ خۆشەویستەکەت و دیاریەکی پێشکەش بکە کە ئارەزوی دەکات، پشتگیری خێزانەکەت بکە و لە کاتە سەختەکان لایان بوەستە، هەوڵبدە پلان بۆ تەواوی هەفتەکەت دابنێ و کاتەکانت رێکبخە.

تەرازو 23\9 - 22\10
گفتوگۆکردن زیاتر پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت بەرەو پێش دەبات، باشتر دەبێت ئەگەر بەشداری چالاکیە کۆمەلایەتیەکانت بکەیت و زیاتر کاتیان بۆ تەرخان بکەیت، کەسانی زۆر دەناسیت لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان هەوڵبدە زیاتر کاتیان لەگەڵدا بەسەر بەرە لەپێناو بەهێزکردنی  پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت.

دوپشک 23\10 - 21\11
بیر لە دروستکردنی پرۆژەیەکی نوێ بکەرەوە، رەنگە لە سەرەتادا سەخت بێت و رێگری هەبێت لەبەردەمتدا، بەڵام دەرئەنجامەکەی دڵخۆشکەر دەبێت، هەرگیز خۆت بە لاوازی نیشان مەدە لەبەردەمی خۆشەویستەکەتدا هەوڵی زیاتر بدە بۆ ئەوەی تواناکانی خۆتی بۆ دەربخەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
نامەیەکت پێدەگات لە هاوڕێیەک کە دورە لێتەوە، ئەمەش کلیل دەبێت بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆکردن و بەرەپێشبردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانتان، خۆشەویستەکەت بە تەواوی بیری سەرقاڵ کردویت هەوڵبدە زیاتر کاتی بۆ تەرخان بکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ دەربارەی پیشەکەت بکەیت و زانیاری نوێ و باشتر بەدەست بهێنیت، ئەو چارەسەرانەی بۆ کەسانی دیکەی دەدۆزیتەوە باشترە بۆ کێشەکانی خۆتی بدۆزیتەوە و لەپێناو کەسانی دیکە خۆت فەرامۆش مەکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
دەستبەرداری خۆشەویستەکەت مەبە و بۆ کەسانی دیکەی بەجی مەهێڵە، زیاتر گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە و هەوڵبدە ئەو لێک تێنەگەیشتنانەی نێوانتان راست بکەیتەوە، ئەم چەند رۆژە تەندروستیت فەرامۆش کردوە، سیستمی خۆراکیت رێکبخە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەو ئەرکانەی لەسەرت بون ئەنجامی بدەیت ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەنجامدانیان، سود لە تواناکانی کەسانی دیکە وەربگرە رێگە مەدە وشە نەرێنی کەسانی چواردەورت بتروخێنێت، بەهێز بوەستە بەرامبەر سەختیەکانی ژیانت چونکە کاتیە و تێدەپەڕێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 58534 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP