لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 4ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
باشترە ئارام و لەسەرخۆبیت لە ئاستی کارەکانت بۆ ئەوەی بگەیت بە خواستەکانت لەلایەنی پیشەییەوە، خۆت بەدوربگرە لە گفتوگۆی توند لەگەڵ خۆشەویستەکەت، چونکە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندیتان، چالاکی بەردەوام و جوڵەی زۆر سودی بۆ تەندروستیت هەیە.

گا 20\4 - 20\5
توانایەکی باش پێویستە بۆ ئەوەی بە هەوڵ و ماندوبونی خۆت داهاتویەکی پیشەیی باش بنیاد بنێیت، بونی ناکۆکی لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بەهۆی هەندێک کێشەوە، رەنگە توشی دڵەڕاوکێت بکات، بەڵام چارەسەری هەیە، هەوڵبدە خواردنەوە گەرمەکان بخۆرەوە، بۆ حەوانەوەی جەستەت.

دوانە 21\5 - 20\6
بەکارهێنانی هاوپیشەکانت لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆت، نابێتەهۆی بەرەوپێشبردنی کاروچالاکیەکانت لەلایەنی پیشەییەوە، هەوڵبدە راستگۆبە، بەهۆی دورکەوتنەوە و ناکۆکی لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بێزاری دەکەیت، دەکرێت پەیوەندییەکە ئارام بکەیتەوە، پەستانی کاری زۆر توشی ماندوبونی دەرونیت دەکات.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
متمانەیەکی زۆر هەیە لەناو هاوپیشەکانتدا، بەڵام هەندێک ئیرەیی بە تواناکانی تۆ دەبەن، پێویستە کاتێکی گونجاو بۆ پەیوەندی سۆزداریت تەرخان بکەیت و لەگەڵ هاوبەش یان خۆشەویستی ژیانت  ئاسودەبیت، رۆژانی پشو تەرخان بکە بۆ چالاکی تەنزئامێز.

شێر 23\7 - 22\8
پێویست ناکات جێبەجێکردنی پرۆژەکانت دوابخەیت، بەڵام پەلە لە بڕیاردانیشی مەکە، ناکۆکی لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت رودەدات، بەڵام پێویست ناکات کێشەکان گەورە بکەن، ماندوبونی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

فەریک 23\8 - 22\9
هەرگیز ئەرک و کارە گرنگەکان دوامەخە، بەتایبەت ئەگەر لەلایەنی مادیەوە بارودۆخت زۆر باش بێت، واز لەهەموو پەیوەندییەکانی رابردو بهێنە و لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانت هەڵبدەرەوە، بەدوای چالاکیەکی جوڵەییدا بگەرێ بۆ ئەوەی جەستە و دەرونت بحەوێتەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
باشترە لایەنی مادیت رێکبخەیتەوە، بزانیت مانگانە چۆن بەکاریدەهێنیت، بۆ ئەوەی توشی گرفت نەبیت، پێشکەشکردنی دیاریەک بە خۆشەویستەکەت هەنگاوێکی گرنگە بۆ نزیک بونەوە، راهێنانی وەرزشی وادەکات هەست بە دڵنیایی بکەیت و ئاسودەبیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەست بە گۆڕانکاری نوێ دەکەیت لە کارەکەت، رەنگە ئەنجام و بەرهەمی کارەکانت لە ئێستادا قورس بەدەستەوەدێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە توشی دڵەڕاوکێ دەبیت، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی پەیوەندییەکی کۆن، خۆتبەدوربگرە لە خواردنی خێرا.

کەوان 22\11 - 21\12
لەخۆتەوە هیچ بڕیارێک مەدە پێش ئەوەی پرسیار لە کەسانی بە ئەزمون نەکەیت، هەوڵبدە پارێزگاری لە کەسایەتی و راستگۆی خۆت بکە بەرامبەر خۆشەویستەکەت، بۆ ئەوەی متمانەی زیاتر هەبێت، ئارامی دەرونی کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستەت هەیە.

گیسک 22\12 - 19\1
کاتێکی گونجاوە بۆ  ئەوەی لە قۆناغی داهاتودا دەست بە پرۆژەی نوێ بکەیت، بیرکردنەوەکانت بگۆڕێت، ئەگەر هەست بە بونی بابەتێکی هەستیارکرد راوێژ بە خۆسەویستەکەت بکە، پاشان بڕیاربدە، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەوڵبدە چارەسەری کێشەکان بکە و بارودۆخەکە هاوشێوەی جاران لێبکەرەوە، بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتو بیت، باشی رەفتارەکانت لەگەڵ هەموان وادەکات متمانەت زیاتر بێت و خۆشەویستەکەشت هەست بە ئاسودەیی بکات لەگەڵتدا، بایەخ بە بەهرە و تواناکانت بدە، بەڵام حەوانەوەی خۆت لەیادمەکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
دورکەوتنەوە لە بەرپرسیاریەتی کارەکەت، بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت گرنگە تا هەست بە باشی بکەیت و دەرونت بحەوێتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشە و متمانە لەنێوانتاندا هەیە، هەوڵبدە سود لە رۆژانی پشو ببینە و بحەوێرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 39124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP