بەم شێوازانە پەڵەی چەوری سەر جلوبەرگەکەت لابەرە


خەندان لایف

پەڵەی زەیت و چەوری لەپەڵە سەختەکانە کەلەسەر جلوبەرگ دەردەکەوێت بەتایبەت لەکاتی نان خواردن یان کاتی خواردن ئامادەکردن، دەتوانیت بەم رێگایانە لایبدەیت:

یەکەم: کەمێک بۆدرەو فڵچەی ددان
کەمێک بۆدرە بخەرە سەر شوێنی پەڵەکە و دواتر 5 دەقیقە وازی لێ بھێنە و دواتر بۆدرەکە لەجلەکانت بکەرەوە بەبەکارھێنانی فڵچەی ددان ، دواتر قوماشەکە لەغەسالەکە بشۆ و وشکی بکەرەوە.

دوەم: سابونیکی گەڵای غار لەگەڵ ئاو
پەڵەکە بەسابونی گەڵای غار بشۆ و ئاوی پیا بکە و دواتر بیگوشە و وازی لێبھێنە تا وشک دەبێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 21151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP