بەم ئاوێتەیە وشکی و کرێشی قژت چارەسەربکە


خەندان لایف

رەنگە خەون بەبەدەستھێنانی قژێکی جوان و درەوشاوەوە ببینیت بەڵام کرێش و وشکھەڵاتنی قژت رێگەی لێ گرتبیت، دەتوانیت سود لە زەیتی زەیتون وەربگریت، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E قژ بەھێز دەکات و دەیپارێزێت لەبەکتریا، ھەنگوینیش باشترین پاکەرەوەی سروشتییە کەسەرباری بونی ئەنزیم و ڤیتامینەکان بەسودە بۆ شێدارکردنی قژ بەتایبەت ئەو جۆرانەی کەتیشکی خۆر زیانی پێگەیاندون.

پێداویستیەکان:
2 ھێلکە
2 کەوچک زەیتی زەیتون
1 کەوچک ھەنگوین

سەرەتا ھەنگوین و زەیتی زەیتونەکە تێکەڵ بکە و 20 چرکە بیخەرە مایکرۆوەیڤەوە لەسەر پلەی گەرمیەکی نزم، پاشان 2 ھێلکەی تێکەڵ بکە.
قژت بکە بەچوار بەشەوە، تێکەڵەکە بەباشی بدە لە قژت و رێگە بدە بۆ ماوەی 30 خولەک پێوەی بمێنێتەوە، دواتر وەک باری ئاسایی بیشۆ بەئاوی گەرم.

 

ئه‌م بابه‌ته 5674 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP