شێوازی ئامادەکردنی بۆرەک بە قیمە



پێداویستیه‌كان:
2 كوپ ئارد
كه‌مێك خوێ
1 هێلكه‌
2 كه‌وچكی گه‌وره‌ زه‌یت
نیشاسته‌ یان ئاردی گه‌نمه‌شامی به‌پێی پێویست

پێداویستیەکانی ناوەکەی:
قیمه‌
كه‌ره‌وز یان هه‌ر شتێكی تر خۆت ئاره‌زوی بكه‌یت.

شێوازی ئامادەکردنی:
- هێلكه‌ و زه‌یته‌كه‌ تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بکە و دواتر ئارده‌كه‌.
-ئاوی گه‌رم بکە به‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌كه‌، بەڵام ورده‌ ورده‌ تا ده‌بێته‌ هه‌ویر، جێیبهێڵە بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر.
- دوباره‌ به‌ نایلۆنێك دایبپۆشە و بۆ نیو كاتژمێری دیکە به‌جێیبهێڵە.
- هه‌ویره‌كه‌ به‌ش به‌ش بکە و ئاردی نیشاسته‌ یان ئاردی گه‌نمه‌شامی پێوه‌بکە و وازی لێبهێنە بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك.
- پێكهاته‌كانی ناواخنه‌كه‌ی تێكه‌ڵبکە و سوری بکەرەوە.
- پاشان هه‌ویره‌كه‌ ته‌نك بکە و و ناواخنه‌كه‌ی تێبکە و لولی بکە، ریزیان بکە له‌سه‌ر سینیه‌كی چه‌وركراوی ناو فڕن.
- بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك بیکەرە فڕنه‌وه‌ و دواتر پێشكه‌شی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 13150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP