2019-10-03 14:10:00خەندان
خەندان لایف سەرئێشە ئازارێکە لە هەندێک بەشی سەردا دروستدەبێت وەک پێشی سەر، نزیکی چاوەکان، پشتە سەر، ئازارەکەی هەندێک جار زۆر توندە و هەندێک جار کەمترە، و ماوەی بەردەوامیشی دەگۆڕێت بە پێی هۆکاری دروست بون و تەمەن و حاڵەتی جەستەیی و دەرونی کە بووەتە هۆی دروست بوونی سەرئێشەکە، دەتوانیت بە بە گرنگیدان بە هەندێ جۆری خواردن سەرئێشەی بەردەوامت کەم بکەیتەوە. یەکەم: ئەڤۆکادۆ دژە ئۆکسانە و یارمەتی نەهێشتنی سەرئێشە دەدات، بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەر ئێشە دورت دەخاتەوە. دوەم: هەنجیر سودەی تەندروستی زۆرە، یەکێک لە سودەکانی ئەوەیە یارمەتی کەمکردنەوە و نەهێشتنی سەرئێشە دەدات. سێیەم: سەلەمون دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3، ترشەو چەوری، ڤیتامین B2، هۆکارە بۆ نەهێشتنی سەرئێشە. چوارەم: پەتاتەی شیرین جگەلەوەی تامێکی خۆشی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، B1، پۆتاسیۆم، دەبێتە هۆی ئەوەی ئازاری سەر کەم ببێتەوە و هەست بە ئارامی بکەیت. پێنجەم: ماست بە پێی لێکۆڵینەوە زانستیەکان، خواردنی ماست لە سەرئێشە دورت دەخاتەوە و ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست دەهێنیت ئەگەر رۆژانە گرنگی بە خواردنی بدەیت. شەشەم: ئاوی لیمۆ تێکەڵەی ئاو و لیمۆ بەسودە بۆ سەرئێشە، گوشراوی لیمۆیەک لەگەڵ یەک پەرداخ ئاو تێکەڵ بکە، دو کەوچکی چا خوێی تێکەڵ بکە و بیخۆرەوە، بە رێگایەکی زۆر باش دادەنرێت بۆ نەهێشتنی سەرئێشە.
ئهم بابهته 26370 جار خوێنراوهتهوه
خەندان لایف
خەندان-