نەڤید زەردی نایەوێت بە هونەرمەندانی دیکە بەراورد بکرێت


خەندان لایف

نەڤید زەردی توڕەیە لەو پەیجانەی کە بەراورد لە نیوان هونەرمەندان دەکات و دەڵێت نامەوێت بە هونەرمەندانی دیکە بەراورد بکرێم.

نەڤید زەردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وتی، "ببینم هەر کەسێک وێنەی من لەگەڵ هونەرمەندانی دیکە دادەنێت و بەراورد دەکات لە نێوان هونەرمەندەکان، ریپۆرتی دەکەم و دەیسرمەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد "هەر هونەرمەندێک ئاست و کلاسی خۆی هەیە و هەواداری تایبەت بە خۆیان هەیە، بۆیە پێم خۆشنیە بکرێمە ناو هیچ راپرسیەکەوە".

نەڤید زەردی لەدایکبوی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

 

ئه‌م بابه‌ته 5720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP