پێش ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ بکەیت ئەم پرسیارانەی لێبکە دەربارە خۆشەویستە کۆنەکەی


خەندان لایف

ئەگەر خۆشەویستەکەت پێشتر پەیوەندی سۆزداری هەبو هەرگیز ژیانی سۆزداری رابردوی مەکە بە خاڵی لاوازی ئەو، پێویست ناکات هەمیشە دەربارەی ئەو بابەتە گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت، کاتێک هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت واتای ئەوە دەگەیەنێت کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانتان هەڵدەدەنەوە و رابردو لەبیر دەکەن، بۆیە پێش ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت ئەم پرسایارانی لێبکە دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی.

یەکەم: بۆچی جیابونەوە؟
گرنگی هۆکاری جیابونەوەی بزانیت، رەنگە کۆمەڵێک وەڵامی چاوەروان نەکراوت دەست بکەوێت و کۆمەڵێک شتت بۆ رون ببێتەوە.

دوەم: چۆن جیابوەوە؟
ئایا دڵی هیچ کەسێکی شکاندوە لە کاتی جیابونەوە یان بە ئاسایی جیابوەتەوە، چونکە لەوانەیە هەمان شتیش بەسەر تۆدا بێتەوە.

سێیەم: چۆن بیر دەکاتەوە دەربارەی خۆشەویستە کۆنەکەی
زۆرێک لەو کەسانەی لە خۆشەویستەکەیان جیابونەتەوە بە تەواوی لەبیریان نەکردون و هێشتا خۆشیان دەوێن، زۆر کاتیش هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن تەنها بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستە کۆنەکەیان بۆیە گرنگە بیرکردنەوەی ئەو دەربارەی خۆشەویستە کۆنەکەی بزانیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 23588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP