دوای جیابونەوە لە خۆشەویستەکەی ئێستای، لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی بینران

خەندان لایف

لە دوای دوساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی "کایلی جێنەر و تراڤیس سکۆت" کۆتاییان بە پەیوەندیەکەیان هێنا، دوای چەند رۆژێک کایلی لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی بینرا.

خانمە تەمەن 22 ساڵە بلیۆنێرەکەی جیهان لە ساڵی 2017 کاتێک تازە کۆتایی بە پەیوەندی خۆشەویستی خۆی و "تایگا" هێنابو، دوای چەند هەفتەیەک هەموانی شۆک کرد بەوەی پەیوەندی لەگەڵ "تراڤیس سکۆت" داناوە، دوای کەمتر لە ساڵێک لە پەیوەندی، کایلی دوگیانبونی خۆی راگەیاند، لە مانگی فێبریوەری ساڵی رابردو کچێکیان بو ناویان نا"ستۆمی وێببستەر".

لە چەند رۆژی رابردو کایلی و تراڤیس بە فەرمی جیابونەوە و کۆتاییان بە پەیوەندیەکەیان هێنا، دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی کایلی و تراڤیس، خۆشەویستە کۆنەکەی کایلی بە ناوی "تایگا" شەوی رابردو کایلی و هاوڕێکانی بانگهیشت کرد بۆ ئێوارە خوانێک، بەپێی سەرچاوەکان هەرچەندە کایلی تایگای وەکو هاوڕێ ناساندوە بەڵام ئەگەری هەیە دوبارە گەرابێتنەوە بۆلای یەکتر.

کایلی جێنەر یەکێکە لەو خانمانەی لەنێو دنیای مۆدەدا ناوبانگێکی باشی هەیە، چونکە هەمیشە بە ستایل و شێوەی جیاوازەوە دەردەکەوێت، کایلی جێنەر لەدایکبووی 1997، جگە لە کاری مۆدە خاوەن کۆمپانیای بەرهەمی کۆزمێتیکە، بە بچوکترین بلیۆنێری جیهان دادەنرێت.

ئه‌م بابه‌ته 22469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP