هەرگیز بەگەدەی خاڵی ئەم کارانە ئەنجام مەدە

خەندان لایف

گه‌ده‌ ئه‌ندامێكی هه‌ستیاری جه‌سته‌ی‌ مرۆڤه‌و ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری دروستبونی برینی تێدا هه‌یه‌، بۆیە دەبێت زۆر وریابیت لە خواردنی هەرشتێک کاتێک گەدەت خاڵیە، باشتر وایه‌ خۆت له‌م هه‌ڵانه‌ بپارێزیت.

یەکەم: خواردنی دەرمان
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بە گه‌ده‌ی‌ بەتاڵ كه‌پسول و ده‌رمانی دژه‌ هه‌وكردن مه‌خۆ چونكه‌ ئه‌مه‌ چالاكی ده‌رمانه‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ هاوكات برین له‌ گه‌ده‌دا دروست ده‌كات.

دوەم: وەرزش کردن
لە کاتی وەرزشکردن جەستە پێویست بە وزەیەکی زۆر هەیە، کاتێک گەدە بەتاڵ دەبێت مێتابۆلیسمی جەستە کەم دەبێتەوە.

سێیەم: خواردنی ماددە کافایینەکان
وەکو خواردەنەوەی چا و قاوەخواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكه‌كانی گه‌ده‌ زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی سوتانه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌.

چوارەم: خواردنی شیرینی 
کاتێک بە گەدەی خاڵی شیرینی دەخۆیت جەستە بڕی پێویست لە ئینسۆلین بەرهەم ناهێنێت، مەترسی توشبون بە شەکرە زۆرتر دەبێت.

پێنجەم: خواردنی میوە مزرەکان
مەترسی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی دڵەکزەیان هەیە، ترشی گەدە زیاد دەکات.

شەشەم: شۆفێریکردن
لە پێناو پاراستنی خۆت ئەو کاتەی گەدەت خاڵیە شۆفێری مەکە، چونکە برسێتی کار لەسەر سەرنجت دەکات، سەرەتا خۆراک بخۆ دواتر شۆفێری بکە.

حەوتەم: گفتوگۆکردن
له‌ گفتوگۆکردن و ده‌نگه‌ ده‌نگ دور بكه‌وه‌ره‌وه‌، ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ برسێتی توڕه‌ی‌ زیاتر ده‌كات.

ئه‌م بابه‌ته 41943 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP