لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ بە تەواوی دڵخۆش دەبیت و هەمو کارەکانت بە باشی ئەنجام دەدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، گفتوگۆکردن هۆکارە بۆ نزیکبونەوەی تۆ و خۆشەویستەکەت لەیەکتر، هەوڵبدە یاسای نۆی بۆ ژیانی کۆمەڵایەتیت دابنێیت و لە رۆتین دوربکەویتەوە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ وزەیەکی زۆرت هەیە و توانات هەیە تەواوی ئەو ئەرکانە جێبەجی بکەیت کە لە چەند رۆژی رابردو کاتت بۆیان نەبوە، هەوڵمەدە هەمو ئەو زانیاریانەی بەدەستت هێناون بە بەرامبەرەکەتی بگەیەنیت ئەگەر خۆی داوای لێنەکردیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ کۆنتڕۆڵی هەمو بڕیارەکانت بکە، چونکە کەسانی چواردەورت دەیانەویت بڕیار بدەن لەبری تۆ، بەڵام تۆ ئەو کەسەیت کە دەزانیت چی باشترینە بۆ تۆ، نەک کەسانی دیکە، هێندە چاودێری ژیانی کەسانی دیکە مەکە، سەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆتت بە و ئەرکەکانت بە ئەنجام بگەیەنە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ ئارەزو دەکەیت هەندێک ئەزمونی نوێ و جیاواز تاقیبکەیتەوە، کەسانی زۆر هەیە بۆ ئەوەی لێیان نزیک بیتەوە بەڵام ئاسان نیە ئەو کەسە هەڵبژێریت کە بیکەیت بە هاوڕێ و متمانەی پێبکەیت، ئاگاداری ئەو کەسانە بە کە هەڵیان دەبژێریت، بە ئاسانی بڕوا بە روخسارەکان مەکە.

شێر 23\7 - 22\8
گوێگرێکی باشی ئەو کەسانە بە کە لە نزیکتەوەن و ئامۆژگاریت دەکەن، بە ئاشکرا دژایەتی ئەو کەسانە مەکە کە لە گەڵت ناگونجێن، هەوڵبدە خۆت لەگەڵ بارودۆخەکانتدا بگونجێنە و نێوانت لەگەڵ هاوپیشەکانت تێکمەدە، ئامادەبە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک ئەرکی قورستر.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ دەبێت بە وانەیەکی گرنگ بۆ تۆ و زۆر شت فێردەبیت، رێگەمەدە ناکۆکیت لەگەڵ هاوپیشەکانت بگاتە ئەو رادەیەی پەیوەندیتان بە تەواوی تێکبچێت، زۆر شت هەیە لە هاوپیشەکانتەوە فێر ببیت، ئێستا کاتێکی گونحاو نیە بۆ ئەوەی بیر لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری بکەیتەوە لە ژیانت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ پەستانیکی زۆرت لەسەر شان دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام کاتییە و تێدەپەڕێت، پەیوەندی سۆزداریت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئێستادا زۆر باشە و زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەیت لەگەڵی، گرنگە هەوڵبدەیت پەیوەندیتان بەم شێوازە بمێنێتەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
بەرپرسیارێتی ئەو کارانە بگرە ئەستۆ کە ئەنجامیان دەدەیت، ئەمڕۆ بەکاربھێنە بۆ ئەوەی زیاتر متمانە بەخۆبون لە ناختدا پەرەپێبدەیت، ژیانی تایبەتیت لەگەڵ پیشەکەت تێکەڵ مەکە و کات بۆ هەردوکیان تەرخان بکە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باشت دەبێت و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، لە ژیانی کۆمەڵایەتیتدا هاوڕێ بگرە نەک دوژمن، وریابە لەوەی کێ لە نزیکی خۆت دەهێڵێتەوە، هەوڵبدە تواناو بەهرەکانت بەکاربهێنە بۆ هاوکاریکردنی کەسانی دیکە نەک لۆمەکردنیان، کاتی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە.

گیسک 22\12 - 19\1
کەسانی دەوروبەرت زانیاری زۆریان لەلایە و دەتوانیت سودیان لێوەربگریت بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانیاریت، سەرەڕای هەبونی هەندێک لێکتینەگەیشتن لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەڵام پەیوەندیتان زۆر باشە و هەست بە خۆشەویستیەکی زۆر دەکەیت بەرامبەری.

سەتڵ 20\1 - 18\2
پێش ئەوەی قسە بکەیت بیر بکەرەوە، بەم شێوەیە کەمتر ئازاری ئەو کەسانە دەدەیت کە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەیت، زۆر گرنگە ئەمڕۆ کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت و کەمێک لە ماندوبونی رۆژەکەت کەم ببێتەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەگەر پلانی ئەنجامدانی هەندێک ئەرکی جدیت هەبوە پێشتر ئێستا کاتێکی زۆر گونجاوە بۆ ئەنجامدانی، لە وتنی درۆ دوربکەوە لەگەڵ خۆشەویسەکەت و هەوڵبدە راستگۆیانە هەستەکانی خۆتی بۆ دەرببڕیت، ژیانت دوربخەوە لەو کەسانەی دەیانەویت ژیانت بشێوێنن.

 

ئه‌م بابه‌ته 62721 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP