ئێما واستن لە کاری هونەری دوردەکەوێتەوە؟

خەندان لایف

خانمە ئەکتەری ناسراوی هۆڵیوود "ئێما واستن" بۆ ماوەی دوساڵ لە کاری هونەری و نواندن دوردەکەوێتەوە.

ئێما واستن لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند کە لەم دو ساڵەی رابردودا بەهۆی ئەو کارارانەی ئەنجامیداوە، بەتەواوی ماندو بوە و دەیەوێت بۆ ماوەیەک لە پیشەکەی دوربکەوێتەوە و پشو وەربگرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد "پشو وەرگرتنم لە ماوەی ئەم دوساڵەدا واتای ئەوەنیە بۆ هەمیشە لە کاری هونەری دوردەکەومەوە، دوای دوساڵی دیکە دەگەڕێمەوە و بەردەوام دەبم".

ئیما لەدایکبوی 1990، یەکێکە لە جوانترین خانمە نمایشکارەکان و بە ڕۆڵی هێرمۆنی لە زنجیرە فیلمی بەناوبانگی جیهانی "هاری پۆتەر" ناسرا، کە بەهۆیەوە زۆرترین خەڵاتی پێ بەخشرا، نزیکەی 10 ملیۆن گنیەی ئوسترالی بەدەستهێنا.

ئیما بەهۆی جوانی روخسار و سەرنجڕاکێشی شێوازیەوە کاری رێکلام بۆ هەندێک لە مارکە بەناوبانگەکانی جلوبەرگی جیهانی دەکات، بەپێی گۆڤاری ئێمپایەریش یەکێکە لە خانمە سەرنجڕاکێشەکانی لەسەر ئاستی ئەستێرەکانی جیهان.

ئه‌م بابه‌ته 6563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP