ئەم پێکهاتانە یارمەتی درێژبون و پڕبونی برژانگ دەدەن

خەندان لایف

برژانگ پڕ و درێژ ئارەزوی هەمو خانمێکە بۆ ئەوەی چاوەکانی گەورەتر و گەشتر دەربکەوێت، دەتوانیت بە پێکهاتە سروشتیەکانت وا لە برژانگەکانت بکەیت بە بەراورد بە پێشو درێژتر و پڕتر ببن، ماڵپەریstylecraze  ئەو پێکهاتە سروشتیانەی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: زەیتی گەرچەک
سەرەتا برژانگەکانت خاوێن بکەرەوە، هەندێک زەیتی گەرچەک بکەرە سەر لۆکەیەک و بیدە لە برژانگەکانت، بەڵام وریابە لەوەی نەچێتە چاوتەوە، بە درێژایی شەو پێوەی بهێڵەرەوە بۆ رۆژی دواتر بیشۆ.

دوەم: زەیتی گوێزی هندی
سەرەتا روخسارت بە سابون و ئاو بیشۆ، دواتر بە پارچە لۆکەیەک زەیتەکە بدە لە برژانگەکانت بە درێژایی شەو پێوەی بمێنێتەوە، بۆ بەیانیەکەی بیشۆ.

سێیەم: چای سەوز
یەک کەوچک چای سەوز بکەرە ناو کوپێک ئاو گەرم، بۆ ماوەی 5-10 خولەک جێی بهێڵە، دواتر بیپاڵێوە و ئاوەکەی بە پارچە لۆکەیەک بدە لە برژانگەکانت.

 

ئه‌م بابه‌ته 9619 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP