چۆن متمانە بەخۆبونی منداڵەکەت پەرەپێبدەیت


خەندان لایف

متمانە بەخۆبون لەلای منداڵ هۆکارە بۆ ئەوەی لە داهاتودا کەسێکی سەرکەوتو و لێهاتوی لێدەربچێت، کە ئەمەش پەیوەستە بەو شێوازەی دایکان و باوکان بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بەکاریدەهێنن، ماڵپەری  workingmother ئەو شێوازانەی بڵاوکردوەتەوە کە متمانەبەخۆبون لای منداڵ پەرەپێدەدات.

یەکەم: خۆشەویستیت بۆ منداڵەکەت دەربخە
زۆر لە دایکان و و باوکان خۆشەویستی خۆیان بۆ منداڵەکانیان دەرناخەن، کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر هەڵسوکەوتیان دەبێت لە قوتابخانە و لەناو هاوڕێکانیان، متمانەیان بە خۆیان نابێت، بۆیە لەبیری مەکە رۆژانە منداڵەکەت لەباوەش بگریت و خۆشەویستی خۆتی زیاتر بۆ دەرببڕیت.

دوەم: وەسفی منداڵەکەت بکە پیایدا هەڵبدە کاتێک کارێکی شیاو دەکات
پیاهەڵدانی منداڵ کاردانەوەی ئەرێنی لێدەکەوێتەوە لەلای منداڵەکەت، بەم شێوەیە هانی دەدەیت بۆ ئەنجامدانی کاری باشتر، متمانەی بەخۆی دەبێت.

سێیەم: یارمەتی منداڵەکەت بدە ئامانجی راستەقینەی هەبێت
کاتێک هەست دەکەیت منداڵەکەت بەهرەو توانایەکی هەیە هانی بدە بۆ ئەوەی هەنگاوی گەورە بنێت و زیاتر تواناکانی پەرە پێبدات و ئامانجی هەبێت، لە کاتی شکستەکانیدا فێری بکە چۆن ئەزمونیان لێوەربگرێت.

چوارەم: خۆی خۆشبویت و وشەی باش بەرامبەر خۆی بەکاربهێنێت
پێش ئەوەی هەر شتێک فێری منداڵەکەی بکەیت، فێری ئەوەی بکە خۆی خۆشبوێت، هەرگیز وشەی نەرێنی بەرامبەر خۆی بەکارنەهێنێت، بە پێی توێژینەوەکان خۆشەویستی خود متمانە بەخۆبون زیاد دەکات.

پێنجەم: فێری بکە بەردەوام بێت
فێری منداڵەکەت بکە هیچ شتێک بە ئاسانی بەدەست ناهێندرێت، هیچ ئامانجێک بێ کەوتن نابێت، بۆیە کاتێک شکست دەهێنێت رێگە مەدە بوەستیت و وازبهێنێت، فێری بکە لەسەر بەدەستهینانی ئامانجەکانی سور بێت.

شەشەم: سەربەخۆیی پێبدە
منداڵان حەزی سەرکێشیان تێدایە کاتێک سەربەخۆییان پێدەدەیت هەوڵدەدەن سەرکێشی ئەنجام بدەن، بەم شێوەیە ئەزمونی زیاتر پەیدا دەکەن و زیاتر پشت بە خۆیان دەبەستن.

حەوتەم: پاڵپشت منداڵەکەت بکە
کاتێک دەزانیت منداڵەکەت بەهرەیەکی تێدایە و لە بوارێکدا سەرکەوتوە، بەردەوام پاڵپشتی بکەو هانی بدە.

هەشتەم: یاسای بۆ دابنێ
منداڵان زۆرجار لەکاتی ئەنجامدانی چالاکیەکانیاندا راست و هەڵەکان بە باشی نازانن، بۆیە دەترسن لەوەی هەڵە ئەنجام بدەن، بەلام کاتێک یاسای بۆ دادەنێیت هەوڵدەدات ئەو چالاکیانەی کە دەیکات لە دەرەوەی یاساکان بن و ترسی لە هەڵەکردن نابێت و متمانەی بەخۆی دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 13334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP