لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 2ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەم چەند رۆژە بیرکردنەوە لە داهاتو بە تەواوی مێشکی سەرقاڵ کردویت و بیر لەپلان دانان دەکەیتەوە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانت، کاتی تەواوت بۆ خێزانەکەت تەرخان نەکردوە، پێویستە هاوسەنگیەک رابگری، ژیانی تایبەتیت بۆ کەسانی دیکە مەخەرەڕو.

گا 20\4 - 20\5
ئەو کاتەی بۆ کارەکەتت تەرخان کردوە لە پەیوەندی خێزانەکەت و هاورێکانتی دورخستویتەتەوە، رێگە مەدە قسەی نەرێنی کەسانی چواردەورت کار لەسەر پیشەکەت بکات و لە سەرکەوتنت دوربخاتەوە، هەوڵبدە ئێوارە خوانێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت رێکبخە و لە کەشێکی رۆمانسی کۆببنەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەو زانیاریانەی لە ماوەی رابردو خویندوتەتەوە دەکرێت گۆڕانکاری لە ژیانتدا دروست بکات ئەگەر بە شێوازیکی جیاواز بەکاریان بهێنیت، هەرگیز چاوەڕێی پاڵپشتی کەسانی چواردەورت مەکە، خۆتت ببە بە هاندەری خۆت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
شانازی بەو دەستکەوتانەوە بکە کە بەدەستت هێناوە، هەرگیز لۆمەی خۆت مەکە بۆ ئەو هەڵانەی کە ژیانتدا ئەنجامداون، بهێڵە هەڵەکانت ئەزمونت پێبدات بۆ بەرەنگاربونەوەی داهاتو بەهێزت بکات، ئەم ماوەیە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی پیشەییەوە پرۆژەت هەیە و بەڵام لێی دودڵیت، یارمەتی خۆت بدە بەوەی داوای هاوکاری لە کەسانی بە ئەزمون بکەیت بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانت، ئەگەر کەسانی بە ئەزمونیش هاوڕاتبون کەواتە ئەنجامی بدە.

فەریک 23\8 - 22\9
هەرگیز بیرت لەوە کردوەتەوە کارەکەت بگۆڕێت و پسپۆری لە بوارێکی دیکەدا بەدەست بهێنیت؟ ئەگەر بیرت لێکردوەتەوە کەواتە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەیت، ئەگەری بیرت لێنەکردوەتەوە کەواتە باشترە سەرەتا بە تەواوی شارەزایی پەیدا بکەیت لە بوارێکدا پاشان بیری لێ بکەیتەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
بیر لە ئەنجامدانی ئەو کارانە مەکەرەوە کە لە توانای تۆدا نین، باشترە زیاتر سەرنجت لەسەر پیشەکەی خۆت بێت، ئەو کێشانەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەتبوە هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر بەهای خۆشەویستەکەت بزانیت، رێگە مەدە پەیوەندیتان بەرەو لەناوچون بچێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
کەسانێک هەن لە شوێنی کارەکەت کە هەڵسوکەوت و رەفتارەکانیان بەو شیوەیە نین کە تۆ دەتەوێت ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی هەست بە بێزاری بکەیت، رێگە مەدە هەڵسوکەوتی کەسانی دیکە کار لەسەر تۆ بکات، زۆر بارودۆخی سەخت دێتە بەردەمت بەڵام تواناکانت لەوە زیاترن کە ئەو بارودۆخانە چۆکت پێدابدەن.

کەوان 22\11 - 21\12
گرنگ نیە لە چ کارێکدا سەرکەوتویت گرنگ ئەوەیە بزانیت چۆن بەرەو سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێیت، مەهێڵە سەرکەوتنەکانی پێشوت وات لێبکات سارد ببیتەوە و متمانەی تەواوت بە خۆت هەبێت، بارودۆخەکان وەکو خۆی نامێنێتەوە بۆیە بەردەوام هەوڵی زیاتر بدە.

گیسک 22\12 - 19\1
لەماوەی رابردو هەنگاوی گەورەت ناوە و خەریکە دەگەیتە لوتکە لەلایەنی پیشەییەوە، هەرگیز بێهیوا مەبە ئەگەر شتەکان بەو شێوەیە روینەدا کە تۆ دەتەوێت، چانسی زیاتر و باشتر دێنە بەردەمت تەنها پێویستت بە ئارام گرتنە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
وزەیەکی زۆرت هەیە و دەتوانیت ئەو پرۆژانەت ئەنجام بدەیت کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی هەندێک سەرقاڵێتەوە دوات خستون، لە کۆتایی ئەمڕۆتدا هەوڵبدە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بڕۆیتە دەرەوە و کاتی زیاتری لەگەڵدا بەسەربەریت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئم چەند رۆژە بە تەواوی دڵخۆشیت بە دەرئەنجامی کارەکانت، ئارەزو دەکەیت لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشتدەوێت پێکەوە کۆببنەوە و گفتوگۆی زیاتر دەربارەی پەیوەندیەکانتان بکەن، چاوەڕێی کەسی بەرامبەر مەکە و تۆ سەرەتا هەنگاوبنێ.

 

ئه‌م بابه‌ته 60342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP