شێوازی دروستکردنی شەکرلەمە


خەندان لایف

کەرەستەکان:
زبدە نیوپەرداخی تواوە
دو هێلکە
پەرداخێک شەکری بۆدرە
سێ کەوچکی چێشت شیری وشک
دو پیکین پاودەر
یەک ڤانیلا یان کەوچکێکی چا ڕۆحی ڤانیلا
دوپەرداخ ئارد
ئاو بەپێی پێویست

کاکاو بوڕازانەوەی سەرەکەی کاکاوەوشکەکە دەکەیتە دەفرێکەوە لەدەفرێکیشا ئاو دادەنیت چەتاڵێک دەهێنیت دەیکەیتە ناو ئاوەکە، دواتر دەیکەیتە ناو کاکاوە وشکەکە، پاشان بەشێوەی نەخش دەیکەیتە سەر ئەو گونکەی کە بڕیوتە.

شێوازی دروستکردنی:
سەرەتا زبدەو شەکرەکە جوان بەیکەوە تێکەڵ دەکەی داوای ئەوە هێلکەکەو شیرەکەو پیکین پاودەرەکەو ڤانێلاکە تیکەڵ دەکەیت بەیەکەوە.
- پاشان ئاردەکەش دەکەیتە ناوی، بەیکەوە دەیان شێلیت تادەبێت بەهەویر، بوماوەی نیوکاتژمێر دایدەنێیت.
-  پاشان بە شێوەی گونکی بچوک بیبڕە.
- دواتر کەهەموی حازربو دەیخەیتە فڕنەوە پیشتر ژێرەکەی دواتر سەرەکەی دەبرژێنیت،  پێشکەشی دەکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 6784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP