بۆ خانمان.. 11 یاسای پۆشینی جلوبەرگ بۆئەوەی شیک دەربکەویت

خەندان لایف

گرنگ نیە ئەو جلەی دەیپۆشیت چەند گران بێت، گرنگ ئەوەیە بزانیت بە شێوازێکی جوان رێکی بخەیت و گونجاندن هەبێت لە نێوان ستایلەکەت و ئەو رەنگانەی دەیپۆشیت، بۆ ئەوەی بە شیکی دەربکەویت پێویستە رەچاوی ئەم یاسایانە بکەیت بۆ جلپۆشین.

یەکەم: بەشێکی زۆر لە جەستەت دەرمەخە
بۆ ئەوەی سەرنجراکێش دەربکەویت واتای ئەوە نیە بەشێکی زۆری جەستەت دەربخەیت، بەڵکو دەبێت رێکخستن هەبێت، ئەگەر بەشی سەرەوەت کراوەبو باشترە بەشی خوارەوەی جلەکەت درێژتر بێت.

دوەم: ناوکت دەرمەخە لە جلەکانتدا
ئەو تیشیرتانەی بە تەواوی بەشی ناوکت دادەپۆشێت ستایلێکی کلاسیکی سەرنجراکێشەو هەرگیز بەسەرناچێت، دەتوانیت لەگەڵ کابۆدا بە پێی شێوەی ستایلی خۆت رێکی بخەیت.

سێیەم: ئێکسیسواراتی زۆر بەکارمەهێنە
هەتا ژمارەی ئیکسیوارەکانت کەمتر بێت و سادەتر بێت زیاتر سەرنجراکێشترو شیکتر دەردەکەویت.

چوارەم: پانتۆلەکەت لەگەڵ پێلاوەکەت رێکبخە
کاتێک پانتۆڵی شانتۆڵ دەکەیت و با پێڵاوەکانت بەرزبێت.

پێنجەم: لەکاتی چونە دەرەوی ئێواران جانتای دەستی مەکە
هەوڵبدە ئێواران ئەو جانتایانە لەگەڵ خۆتداببە کە دەکرێتە شان نەک بە دەست هەڵدەگیرێت.

شەشەم: جلەکانت بە پێی شێوەی جەستەت رێکبخە
مەرج نیە ئەو جلەی لەگەڵ جەستەی بەرامبەرەکەت گونجاوبێت لەگەڵ جەستەی تۆشدا بەهەمان شێوە بێت، بۆیە شێوەی جەستەی خۆت بزانە و پاشان جلەکان هەڵبژێرە.

حەوتەم: ملوانکەکانت رێکبخە
چەند ملوانکەیەک پێکەوە مەکەرە ملت، ئەگەری ئارەزوت لێیبو، ملوانکەکانت بە پێی کورت و درێژی رێکبخە.

هەشتەم: رەنگی جیاواز رێکبخە
مەترسە لەوەی چەند رەنگێکی جیاواز رێکبخەیت، بەڵام وریابە لەوەی چ رەنگێک هەڵدەبژێریت، هەروەها لە هەڵبژاردنی رەنگە کراوەکانتدا دو رەنگ زیاتر پێکەوە مەکە.
 
نۆیەم: جلەکانت با یەک جۆرە نەخش نەبن
هەوڵبدە جلی نەخشدار لەگەڵ پارچەیەکی سادە رێکبخە.

دەیەم: جلی ژێرەوەت دەرمەخە
دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو جلەی دەیپۆشیت بە شێوەیەک بێت کە جلەکانی ژێرەوەت دەرنەکەون.

یانزەیەم: یەخەی زۆر کراوە مەپۆشە
باشترین ئەوەیە ئەو جلەی دەیپۆشیت یەخەکەی لە 5 بۆ 6 سانتیم زیاتر نەبێت، بەم شێوەیە زیاتر شیکتر دەردەکەویت.

 

ئه‌م بابه‌ته 69585 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP