ئەو خۆراکانەی بۆنی ناخۆشی جەستە ناهێڵن

خەندان لایف

بۆنی ناخۆشی جەستە تەنها پەیوەندی بە ئارەقرکردنەوە نیە، بەڵکو ئەو خۆراکانەی هەڵیدەبژێریت و شێوازی خۆراکەکانت کاریگەریان هەیە لەسەر بۆنی جەستەت، ئەو خۆراکانەی یارمەتیدەرن بۆنی خۆشی جەستەت بریتین لە.

یەکەم: میوە مزرەکان
کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی جەستە، وەکو پرتەقاڵ، ئەنەناس، شلیک، سێو و هەمو ئەو میوانەی مزرن.

دوەم: هێل
بەکارهێنانی بڕێکی کەم لە هێل لە خۆراکەکانتدا بۆنی جەستەت خۆشدەکات.

سێیەم: چای یاسەمین
هەمو ماددە ژەهراویەکانی جەستە فڕێدەداتە دەرەوە، کرداری هەرس باشتر دەکات و بۆنی جەستە خۆش دەکات.

چوارەم: رۆزماری
دەتوانیت لە خۆراکەکانتدا بەکاری بهێنیت و لە بۆنی ناخۆشی جەستەت دوربکەویتەوە.

پێنجەم: ئاو و لیمۆ
تێکەڵەی ئاو ولیمۆ جگە لەوەی چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەبەخشیت، رێگری دەکات لە ئارەقکردنەوە و بۆنی جەستەت خۆش دەکات.

شەشەم: دارچینی، نەعنا، جاترە
بە سێ خۆراکە بۆن خۆشەکە ناسراون و بۆنێکی خۆش بە جەستەت دەبەخشێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 13178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP