شێف بوراک سەردانی ماڵی نانسی عەجرەم دەکات

خەندان لایف

شێف بوراک لە کاتی سەردانکردنی بۆ لوبنان سەردانی ماڵی "نانسی عەجرەم" دەکات.

شێفی بەناوبانگی تورک "بوراک ئۆزدەمیر" لە میانی سەردانکردنی بۆ وڵاتی لوبنان، لەلایەن نانسی عەجرەمەوە بانگێشت کرا، پێکەوە نێوەڕۆ خوانێکیان ئامادەکرد.

دواتر شێف بوراک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆی میوانداریەکەی بڵاوکردەوە سوپاسی نانسی و خێزانەکەی کرد بۆ بانگهێشتەکەیان.

نانسی لەدایکبوی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە و سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی عەرەبی، هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێک کردوە بەناوی "فادی هیشام" و دایکی سێ کچە.

ئه‌م بابه‌ته 62492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP