لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمرۆ 1ی تشرینی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کەسێکی ئازیزت سەردانت دەکات و هەندێک کاتی خۆش بەسەر دەبەن، چێژ لە کاتەکانت وەرناگریت و بەردەوام سەرقاڵی بیرکردنەوەیت کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت هەیە، کۆمەڵێک خەونت هەیە بەڵام فەرامۆشت کردون، هەرگیز دەستبەردار خەونەکانت مەبە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ رۆژێکی رۆمانسی دەبێت بۆت، بینی کەسانی دەروبەرت خۆشیت پێدەبەخشێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بیر لە ئەنجامدانی گەشتیک بکەرەوە و بۆ چەند رۆژێک دوربکەوە لە پیشەکەت و بیرکردنەوە دەربارەی، هەرگیز تایبەتمەندیەکانی ژیانت بۆ کەسانی نەناسراو باس مەکە.

دوانە 21\5 - 20\6
باشتر دەبێت ئەگەر گۆڕانکاری لە ژیانت بکەیت و هەوڵبدەیت هاوڕێی نوێ بناسیت و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت فراوان بکەیت، لانی کەم خۆت لە کۆبونەوەی خێزان و سەردانکردنی کەسە نزیکەکانت دور مەخەرەوە، کەسێک لە پیشەکەتدا سەرنجی راکێشاویت، باشترە گوێ لە دڵت بگریت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ وزەیەکی زۆرت هەیە و ئارەزوی ئەنجامدانی هەندێک چالاکی جۆراوجۆرت هەیە، زۆر باش دەبێت ئەگەر قۆڵت هەڵبکەیت و دەست پێبکەیت بە ئەنجامدانی ئەو چالاکیانەی ئارەزوت لێیەتی ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت، ئەو چانسانەی ئەمڕۆ دێنە بەردەمت رەنگە دوبارە نەبنەوە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەو پرۆژانەی ئەم چەند رۆژە دەست بە ئەنجامدانیان دەکەیت کۆتاییەکەی بۆ تۆ دڵخۆشکەر دەبێت و شانازی بە دەرئەنجامەکەی دەکەیت، لەسەرەتای ئەمڕۆتدا کەمێک هەست بە نائاسودەیی دەکەیت، هەوڵبدە بە تەنیا بمێنیتەوە و چاوەکانت دابخەیت و خۆت لە هەمو بیرکردنەوەیەکی نەرێنی بەدوربگریت، بەم شێوەیە هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
سود لە ئەزمون کەسانی شارەزا وەربگرەو بەردەوام داوای یارمەتیان لێبکە، گوێگرێکی باشبە و شێوازی ئەنجامدانی پیشەکانیان بزانە، هەرگیز چاوەڕێ مەکە دەرفەتت بۆ دروست ببێت بەڵکو خۆت دەرفەت بۆ خۆت دروست بکە و بەهرەو تواناکانتی تێدا دەربخە.

تەرازو 23\9 - 22\10
زیاتر بەهێزدەبیت ئەو کاتەی خۆت کارەکانی خۆت ئەنجام دەدەیت، هیچ دەستکەوتێک بێ قوربانیدان بەدەست ناهێنرێت، هەمو ئەو هەوڵانەی بۆ بەدەسهێنانی ئامانجەکەیت دەیدەیت لە کۆتایدا دڵخۆشدەبیت بە دەرئەنجامەکەی و شانازی پێوە دەکەیت، زیاتر گرنگی بە پەیوەندیە هاوڕێیەتیەکانت بدە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەوڵمەدە خۆشەویستی خۆت بسەپێنیت بەسەر بەرامبەرەکەتدا، هەرگیز بە زۆر والە خۆشەویستەکەت مەکە تۆی بوێت، رێگە بدە بەرامبەرەکە بە خواستی خۆی تۆ هەڵبژێرێت، هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر بەرەو سەرکەوتنت دەبات لەلایەنی پیشەییەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
رۆژانێکی پر لە کار و سەرقاڵت لەبەردەمە لەلایەنی پیشەییەوە، هەمو هێزی خۆت بەکاربهێنە و تواناکانت بخەرەگەر، بەردەوام بیرکردنەوە لە رابردوت کاریگەری نەرێنی لەسەرت هەیە، هەوڵبدە بیر لە داهاتو بکەرەوە و گەشبین بە بەرامبەری.

گیسک 22\12 - 19\1
هێندە پرسیارمەکە دەربارەی ئەو روداوانەی کە رودەدەن، زۆرجار باشترە وەڵامەکانیان بەدەست نەهێنیت، خۆت بۆ ئەنجامدانی قۆناغێکی نوێ ئامادە بکە لە ژیانتدا، گوێگرێکی باش بە بۆ کەسانی چواردورت، ئەم رۆژانە خۆت فەرامۆش مەکە و تەندروستیت پشتگوێ مەخە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ پێویست دەکات هەندێک ئەرکی زیاتر ئەنجام بدەیت، بەڵام زۆر لە خۆت مەکە بۆ ئەنجامدان ئەو ئەرکانەی لە توانای تۆدا نین و هەندێک وزە هەڵبگرە بۆ سبەینێ، هەرگیز چاوەڕێی هیچ ستایشێک مەبە لە چواردەورەکەتەوە، خۆت بەهای ئیشەکانت بزانە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
بڕیاری ژیانت بۆ ئەو کەسانە بەجێمەهێڵە کە بە تەواوی لە گرفت و کێشەکانی ژیانت تێناگەن، دوای دڵت بکەوە و بەردەوامبە لەسەر پیشەکەت، هەوڵمەدە توانای خۆت بۆ کەسانی چواردەورت بسەلمێنیت، بەڵکو تواناکانت بۆ خۆت بسەلمینە و متمانەت بە خۆت هەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 63802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP