بۆ تەندروستی و جوانی قژ ئەم خۆراکانە بخۆ

خەندان لایف

قژیش پێویستی بەخۆراکی تایبەت و گونجاو ھەیە بۆ پاراستنی تەندروستی و جوانیەکەی، لەوبارەیەوە ماڵپەری huffpost لیستی ئەو خۆراکە سروشتیانەی ئاشکرا کردوە کەھاوکارە لەبەدەستھێنانیدا.

یەکەم: شوکولاتەی رەش
قژ دەپارێزیت لە تیشکە زیان بەخشەکان و یارمەتی درێژبونەوەی قژ دەدات.

دوم: گوێز
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3، ترشە چەوری، ڤیتامین E، قژ بریسکەدار دەکات.

سێیەم: سپێناغ
گرنگترین سەرچاوە خۆراکییەکانی ئاسنە و ھاوکارە لەرێگری لەروتانەوەی قژ بەھۆی کەمی ئەو کانزایەوە.

چوارەم: بادام
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، ریشاڵ و پرۆتین، قژ بە جوانی دەهێڵێتەوە و یارمەتی درێژبونەوەی دەدات.

پێنجەم: تۆوی کەتان
دەوڵەمەندە بۆ ئۆمێگا 3، ئۆمێگا 6، لە ژەمی نیوەڕوان دەتوانیت بیخۆیت، قژ لە روتانەوە دەپارێزیت و یارمەتی دریژبونەوەی دەدات.

شەشەم: ئەڤۆکادۆ
کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر قژ، نینۆک، پێست، خانەکانی قژ بەهێز دەکات.

حەوتەم: بێری
سودێکی زۆری دەبێت و هۆکارە بۆ پاراستنی جوانی قژ.

ئه‌م بابه‌ته 11023 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP