رەنگە جیاوازەکانی ئیمۆجی دڵ واتای چی دەگەیەنێت


خەندان لایف

رەنگە زۆرجار لە کاتی قسەکردن لەگەڵ هاوڕێ یان کەسێکی نزیکت ئیمۆجی دڵ بەکاربهێنیت بە رەنگە جیاوازەکانیەوە، پێت وابوبێت جیاوازیان تەنها لە رەنگەکاندا هەیە، بەڵام لە راستیدا جیاوازی لە ماناکانیشیاندا هەیە، ماڵپەری karenlotter مانای رەنگە جیاوازەکانی ئیمۆجی دڵی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: دڵی سور
وەک هەمیشە بە واتای خۆشەویستی دێت، لە نێوان دو خۆشەویست، یان ئەو کاتەی دەکەویتە داوی خۆشەویستی کەسێکەوە.

دوەم: دڵی سەوز
بە دڵە پەرۆشەکە ناسراوە، بەکاردێت بۆ ئەو کاتەی بەخیلی بە خۆشەویستەکەت دەبەیت یان بە پەرۆشیت بۆی.

سێیەم: دڵی مۆر 
بە واتای خۆشەویستیەکی هەستیار، تێگەیشتو، یان میهرەبان دێت.

چوارەم: دڵی زەرد
بە واتای دڵخۆشی و هاوڕێیەتی دێت، هەروەها هێمایە بۆ دەستپێکێکی نوێ و بەهێزی.

پێنجەم: دڵی شین
بە واتای متمانە و راستگۆیی دێت، بۆ ئاشتیش بەکاردەهێنرێت.

شەشەم: دڵی پرتەقاڵی
بە واتای گرنگیپێدان و ئاسودەیی دێت لەگەڵ کەسێکدا.

 

ئه‌م بابه‌ته 17578 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP