لەکاتی چونت بۆ زانکۆ ئەم رەنگە سوراوانە بەکاربهێنە

خەندان لایف

لە کاتی چونت بۆ زانکۆ پێویستە گرنگی بە شێوازی دەرکەوتنت بدەیت، لەکاتی هەڵبژاردنی رەنگی سوراو باشترە دوربکەویتەوە لە بەکارهێنانی رەنگە تۆخەکان و ئەو رەنگانەی لەگەڵ پێستی تۆدا ناگونجێن، زیاتر ئەو رەنگانە هەڵبژێرە کە کاڵن، جوانترین رەنگ کە بتوانیت هەمو رۆژێک بەکاریان بهێنیت و بە جوانی دەربکەویت ئەم رەنگانەن.

یەکەم: پەمەیی کاڵی مات
زیاتر لە رەنگی لێوەوە نزیکە، تەنانەت ئەگەر بەشێک لە سوراوەکەشت بەهۆی خواردنەوەى لێببێتەوە بە لێوەکانتەوە دیار نابێت.

دوەم: پرتەقاڵی کاڵ
یەکێکە لە گونجاوترین رەنگەکان بۆ زانکۆ، تەنانەت کێشەی تێکچونەوەی سوراوەکەشت نابێت.

سێیەم: شیلانی مات
لەگەڵ زۆر رەنگی جلیشدا دەگونجێت و زیاتر خانمێتیت دەردەخات.

چوارەم: قاوەیی کاڵ
یەکێکە لەو رەنگانەی زۆرترین کات بەکاردەهێنرێت کە لەگەڵ هەمو رەنگی جلێکدا دەگونجێت.

پێنجەم: پەمەیی بریسکەدار
یەکێکە لە جوانترین رەنگەکان و سروشتی دەرت دەخات.

 

ئه‌م بابه‌ته 10344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP