ئەو نیشانانەی دەریدەخات ژیانی هاوسەرێتیت سەرکەوتونیە

خەندان لایف

کاتێک ژیانی هاوبەش لەگەڵ کەسێکدا پێکدەهێنیت بەو واتایە دێت کە هەمو خۆشی و ناخۆشیتان هاوبەش بێت و لە کاتە سەخەکاندا پاڵپشتی یەکتربن و یەکتریتان خۆشبوێت، بەڵام زۆرکات دوای تێپەرینی ماوەیەک بەسەر هاوسەرگیری بە هەمان شێوەی پێشو هەست بە خۆشەویستی ناکەیت لەلایەن بەرامبەرەکەتەوە، بە پێی توێژینەوەکان هەندێک نیشانە دەریدەخەن کە ژیانی هاوسەرێتیت سەرکەتو نیە.

یەکەم: گاڵتە بە هەست و کێشەکانی یەکتر دەکەن
کاتێک روبەروی کێشەیەک دەبیتەوە بەرامبەرەکەت گاڵتە بە کێشەکانت دەکات لەبری ئەوەی یارمەتیت بدات.

دوەم: وەکو پێشتر هاوڕێ نین
کاتێک پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەن یان لە سەرەتای هاوسەرگیریتان هەمو چالاکیەکی رۆژانەتان بۆ یەکتر باس دەکرد، بەڵام دوای تێپەرینی ماوەیەک لە هاوسەرگیری ئەگەر هەستت کرد مەودایەک لە نێوانتان هەیە دەکرێت یەکێک بێت لە نیشانەکان.

سێیەم: قورسە گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت
زۆرێک لە هاوسەران بە تایبەتی خانمان ئەو کێشەیان هەیە کە بۆیان قورسە گفتوگۆ لەگەڵ هاوسەرەکانیان بکەن، لەبری چارەسەرکردنی کێشەکان لۆمەی یەکتر دەکەن بۆ هەڵەکانیان.

چوارەم: گرنگی بە یەکتر نادەن
دوای هاوسەرگیری پیاوان زۆر کات خۆیان بە کارەکانیانەوە سەرقاڵ دەکەن و خانمان بە کاروباری ماڵەوە و منداڵەکانیان، بەم شێوەیە هیچ گرنگیەک بە یەکتر نادەن.

پێنجەم: هەست بە تەنیایی دەکەیت
ئەو کاتانەی کە ئەوت لەگەڵدایە هەست بە تەنیایی دەکەیت، بەو واتایەی خۆشەویستی بۆ یەکتر دەرنابڕن.

 

ئه‌م بابه‌ته 20109 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP