ئەو گروپە کۆریانەی خاوەنی زۆرترین داهاتن

خەندان لایف

گروپەکانی کەیپۆپ لە ئێستادا خاوەنی هەوادارێکی زۆرن لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکەن و بەهۆی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرتەکانیانەوە داهاتێکی زۆر پەیدا بکەن بۆ خۆیان کۆمپانیاکانیان، ماڵپەری money لیستی ئەو گروپانەی بڵاوکردوەتەوە کە خاوەنی زۆرترین داهاتن بۆ ساڵی 2019.

يەکەم: گروپی "بی تی ئێس"  لە پلەی یەکەمدایە، کە بەفرۆشتنی نوێترین ئەلبومیان توانیان ریکۆردی پرفرۆشترن ئەلبوم بشکێنن و سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمارکرد.

دوەم: گروپی "توایس" کە بە شاژنانی کەیپۆپ ناسراون، بە فرۆشتنی ئەلبوم و بلیتی کۆنسێرتەکانیان داهاتێکی خەیاڵیان کۆکردوەتەوە.

سێیەم: گروپی "بلاک پینک"  جگە لەوەی ژمارەی فرۆشتنی ئەلبومەکانیان بە بەراورد بە گروپەکانەکانی دیکە زۆر زیاترە، بە هەمان شێوە ژمارەی فرۆشتنی بلیتی کۆنسێرتەکانیان زۆر زیاترە.

چوارەم:
گروپی "تی ڤی ئێکس کیو" ، ژمارەیەکی زۆر لە بلیتی کۆنسێرتەکانیان فرۆشرا بەتایبەت لە ژاپۆن.

پێنجەم: گروپی "ئێکسۆ" داهاتێکی زۆریان کۆکردەوە بە فرۆشتنی ئەلبوم و بلیتی کۆنسێرتەکانیان.

شەشەم: گروپی "سێڤنتین"، جگە لە ئەلبوم و بلیتی کۆنسێرتەکانیان، بە ئەو ریکلامانەی بۆ کۆمپانیای جلوبەرگ کردبویان پارەیەکی خەیاڵیان بەدەستهێنا.

حەوتەم: "وەنا وەن" لەگەڵ ئەوەی لەسەرەتای ئەمساڵدا گروپەکەیان هەڵوەشایەوە بەڵام ئەلبومەکەیان زۆر زیاتر لەوە فرۆشرا کە پێشبینی دەکرا.

هەشتەم: گروپی "رێد ڤێلڤێد"، خواستێکی زۆر لەسەر ئەلبوم و کۆنسێرتەکانیان هەبو.

نۆیەم: گروپی "گۆت 7" سەرکەوتنێکی زۆریان بەدەستهێنا لە ئەمساڵدا.

 

ئه‌م بابه‌ته 9627 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP