ئەستێرەیەکی پرۆگرامی "هونەرمەندانی عەرەب" گیانی لەدەستدا


خەندان لایف

هونەرمەندی لاو "محەمەد خامس زغدی" کە یەکێکبو لە بەشداربوانی بەرنامەی "هونەرمەندانی عەرەب" گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوز، محەمەدی 26 ساڵان بە مردویی لەبەردەم ماڵی خۆیان دۆزرایەوە ئەو کاتەی باوکی بۆ نوێژکردنی بەیانی دەچێتە دەرەوەی ماڵ، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەت کە توشی روداوی هاتوچۆ بوە.

بە پێی وتەی خێزانەکەی و ئەو گرتانەی لە کامێرای چاودێری ماڵی دراوسێکەیانەوە دەرکەوتوە کاتێک گەڕاوەتە ماڵەوە، بەهۆی ئەوەی لە روداوەکەدا کلیلی ماڵەکەی ون کردوە، ویستویەتی بەسەر ستونی کارەبایی بەردەم ماڵیاندا سەربکەوێت بۆ ئەوەی بچێتە ماڵەوە، بەڵام کەتوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە

محەمەد لەساڵی 1993 لە جەزائیر لەدایک بوە، یەکێک بە لە بەشداربوانی بەرنامەی "فنان عرب" و"الحان وشباب 3"

 

ئه‌م بابه‌ته 20304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP