2019-09-30 11:24:00خەندان
خەندان لایف رەنگە زۆر جار لێوت توشی برین هاتبێت یان نیشانەیەکی لیهاتبێت و ئاسایی بوبێت بەلاتەوە، بەڵام زۆرێک لەو نیشانانە رەنگە ئاماژەبن بۆ نەخۆشیەک و کێشەیەکی تەندروستی یان خراپ بەکارهێنانی کۆمەڵێک بەرهەمی جوانکاری. یەکەم: برینی سوچی دەم ئەو کاتە دروست دەبێت کە لیک بەر سوچی لێوت دەکەوێت و دەیکات بە برین، پێویست دەکات زو زو وشکی بکەیتەوە و کرێمی تایبەت بە لێوی بۆ بەکاربهێنی، ئەگەر ماوەیەکی زیاتر لە چەند رۆژێک مایەوە سەردانی پزیشک بکە. دوەم: وشکبونی لێوەکان، دەکرێت کەشوهەوا هۆکارێک بێت بەڵام زۆرکات سترێس دەبێتە هۆی وشکبونی لێوەکات، هەروەها هەستیاری و وشکبونەوەی جەستە کاریگەری هەیە. سێیەم: دروستبونی بلق لەسەر لێوەکان، کە زۆرجار ئازاری هەیە و بەبێ بەکارهێنانی هیچ چارەسەرێک لادەچێت، بەهۆی خواردنەوە دروست دەبێت، بۆیە پێویستە ئاگاداری ئەو خۆراکانە بیت کە دەیخۆیت. چوارەم: سوربونەوەی دەوروبەری لێو بەهۆی بەرکەوتنی لیکەوە دروست دەبێت، پێویستە زەیتی سروشتی یان کرێمی تایبەت بە شیدارکردنەوەی لێوی بۆ بەکاربهێنی. پێنجەم: چرچبونی بەشی سەرەوەی لێو رەنگە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی جگەرە یان قەسەبەوە دروست ببێت، هەروەها سترێس کاریگەری هەیە. شەشەم: رەنگی لێوەکان ئەگەر رەنگی لیوەکان شین ببو، واتە بڕی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێنت ناچێت، ئەگەر رەنگی لێوەکان سپی بێت دەکرێت نیشانەی نەخۆشی کەم خوێنی، یان کەمی رێژەی شەکر بێت لە خوێندا، یان کەمی ڤیتامین. حەوتەم: ئاوساوی لێوەکان بەهۆی خراپی بەرهەمە جوانکاریەکانەوە دروست دەبێت، کاتیک هەستت بە گۆڕانکاری کرد پێویستە لەو بەرهەمانە دوربکەویتەوە کە بۆ لێوتی بەکاردەهێنیت. هەشتەم: پەڵەی رەش لەکاتی هەستکردن بە دروستبونی پەڵەی رەش بەسەر لێوەکانتەوە بەهیچ شیوەیەک فەرامۆشی مەکە و بە زوترین کات سەردانی پزیشک بکە، رەنگە نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجە بێت، یان زۆری ئاسن لە جەستەدا.
ئهم بابهته 32305 جار خوێنراوهتهوه
خەندان لایف
خەندان-