لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 30ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لێک تێنەگەیشتنێک لە نێوان تۆ و هاوپیشەکانت رودەدات و کەمێک ناکۆکی لە نێوانتان دروست دەبێت، بەڵام کاتیە و هەمو شتێک دەچێتەوە بارودۆخی ئاسایی خۆی، پلانێک دابنێ بۆ ئەمشەو کە لەگەڵ خێزانەکەت کۆببیتەوە و پەیوەندیەکانتان بەهێزتر بکەن.

گا 20\4 - 20\5
دواخستنی کارەکانت و ئەنجامنەدانی لە کاتی خۆیدا کاریگەری نەرێنی لەسەر پیشەکەت دەبێت، هەوڵبدە پلانێکی ورد دابنێیت بۆ ئەوەی کات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانت دابنێیت لە کاتی خۆیدا، لەلایەنی سۆزداریەوە رێگە مەدە قسەی کەسانی دیکە بەسەرتدا زاڵ ببێت و هەوڵبدە پەیوەندی خۆت و خۆشەویستەکەت پتەوبکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ماندوبونی زۆر لەلایەنی پیشەییەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، هەوڵبدە هاوسەنگیەک رابگرە لە نێوان پیشەکەت و پشو وەرگرتن، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی برۆیتە دەرەوە و چێژ لە دیمەنەکانی سروشت وەربگریت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هاوڕێیەکی کۆنت دەبینیت و یادگاریە کۆنەکانتان زیندو دەکەنەوە و خۆشحاڵ دەبیت بە بینینی، ئەم چەند رۆژە بارودۆخی ژیانت سەختتر بوە بە بەراورد بە پێشتر، پێویستە زیاتر بەهێزبیت و بەرگەی ئەو بارودۆخە بگریت، هەوڵبدە خۆت لە کەسانی نەرێنی دوربخەیتەوە و خۆشی لە ژیانت ببینە.

شێر 23\7 - 22\8
دەتەوێت گۆرانکاری لە خۆتدا ئەنجام بدەیت و هەندێک لە هەڵسوکەوتەکانتت بەدڵ نیە، باشترە بیر لە باشترکردنی هەڵسوکەوتەکانت بکەیتەوە نەک ئەوەی خۆت بگۆڕیت و هاوشێوەی کەسانی دیکە هەڵسوکەوت بکەیت، ئەمڕۆ کەمێک زیاتر سەرقاڵ دەبیت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەزمونی نوێ لە ژیانت تاقی دەکەیتەوە کە پێشتر هەرگیز تەنانەت بیرت لێیان نەکردوەتەوە، ئەمەش چێژ بەخش دەبێت بۆت، رێگە مەدە رۆتین زاڵ ببێت بەسەرتدا و گۆڕانکاری لە شیوازی ژیانتدا ئەنجام بدە، هیچ دەرفەتێک لەدەست مەدە کە دێنە بەردەمت، سەرکەوتنی تۆ لەو دەرفەتانەوە دروست دەبێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
بیر لە ئەنجامدانی گەشتێکی درێژ بکەرەوە و سەردانی ئەو شوێنانە بکە کە پێشتر هەرگیز سەردانت نەکردون، ئێستا کاتێکی زۆر گونجاوە بۆ ئەوە بە تەنها بمێنیتەوە و بیر لە بارودۆخی ژیانت بکەیتەوە، هەوڵبدە ئێوارە خوانێک بۆ خۆشەویستەکەت رێکبخەیت و پێکەوە هەندێک کات بەسەر بەرن.

دوپشک 23\10 - 21\11
سەردانی هاوڕێیەکی کۆنت دەکەیت و یادگاریە لەبیر کراوەکانتان زیندو دەکەنەوە، لە ناختدا کۆمەڵێک ئارەزوی سەرکێشی هەیە بەڵام دەتەوێت کپی بکەیت، باشترە ئارەزوەکانت دەربخەیت چێژ لە کاتەکانت وەربگریت و ئەزمونی زیاتر تاقیبکەیتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
دەکەویتە خۆشەویستی کەسێکەوە کە پێشتر هەرگیز نەتبینیوە و خۆشەویستی ژیانت دەدۆزیتەوە ، ئەمڕۆ رۆژێکی رۆمانسی دەبێت بۆ تۆ، هەرگیز ئەو رۆژانە لەبیر مەکە کە سەخت بونە بۆت، رێگە بدە رۆژە سەختەکانت وزەی زیاترت پێ بدەت بۆ داهاتو.

گیسک 22\12 - 19\1
هەرگیز خۆت لەو کەسانە مەشارەوە کە ئازاریان داویت و ترست نەبێت لەوەی دوبارە ئازارت بدەنەوە، ئیستا تۆ زۆر لەوە بەهێزتری خۆت بشاریتەوە، روبەڕوی هەر بارودۆخێک بەرەوە کە دێتە بەردەمت، هاوڕێیەکی نوێ دەناسیت و زۆرینەی کاتەکانتان پێکەوە دەبن.

سەتڵ 20\1 - 18\2
شەرم لە خۆت مەکە و شانازی بە خۆت و دەستکەوتەکانتەوە بکە، بەهێز بمێنەرەوە، رێگە مەدە بیرکردنەوەی نەرێنی بەسەرتدا زاڵ ببێت، خۆشەویستی زۆرت بۆ پیشەکەت بەرەو سەرکەوتنی زیاترت دەبات، ئەمڕۆ رۆژیکی گونجاوە بۆ ئەوەی پلانێک دابنێیت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
بەردەوام بیر لە خۆشەویستەکەت دەکەیتەوە و خەریکە ژیانی خۆت تەرخان دەکەیت بۆ بیرکردنەوە لە ئەو، هاوسەنگیەک رابگرە و خۆت فەرامۆش مەکە، لە ئێستادا توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانت هەیە بەباشی لەلایەنی پیشەییەوە، رێگەمەدە هاوپیشەکانت وات لێبکەن بە نەرێنی بیر لە کارەکانت بکەیتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 56474 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP