شێوازی ئامادەکردنی مریشک بە فڕن


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
‎مریشک
‎کەمێك زەیتی زەیتون
‎ئاوی 1 لیمۆ
‎بەهاراتی کاری
‎1 کەوچک دارچینی
‎1 که‌وچک کزبەرە
‎خوێ و ئاڵەتی ڕەش

شێوازی ئامادەکردنی:
‎- هەمو کەرەستەکان تێکەڵبکە و بیدە لە مریشکەکە.
- ئەوکەرەستانە تێکەڵ ئەکرێ و ئەدرێ لە مریشکەکە دەتوانیت دەتوانیت شەوێک پێشتر مریشکەکە لەناو کەرەسەکان دابنێیت و بیکەیتە سەلاجەوە.
- دواتر لەگەڵ پیازێک یان بەسادەیی یان پەتاتەو گێزەر یان هەر شتێکی دیکە کە ئارەزوی بکەیت بۆی زیاد بکەیت، تێیبکە و بیخەرە قاڵبێکی فڕنەوە.
- سەرەتا بە کاغەز و پاشان بە ئەلەمنیۆم دوجار سەرەکەی بگرە بۆ ئەوەی هەوای دەرنەچێت.
- بۆ ماوەی 3 کاتژمیر لەفڕنابێ لەسەر پلە گەرمی 180 لە 15 خوله‌كی كۆتاییدا ئەلەمنیۆمەکەی لابەره‌ بۆئەوەی پێستەکەی ببرژێ لەگەڵ برنج یان زەڵاتە پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 13844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP