هەزال کایا رۆژەکان دەژمێرێت بۆ لەدایکبونی کوڕەکەی

خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی تورک "هەرزال کایا" لەگەڵ "عەلی عەتای" هاوسەری رۆژەکان دەژمێرێت بۆ لەدایک بونی کورەکەیان.

هەزال کایا کە لە ئێستادا لە هەشتەم مانگی دوگیانیدایە لە نوێترین دەرکەوتنیدا کێشی بەرێژەیەکی بەچاو زیادی کردوە، چاوەڕێی لەدایکبونی کوڕەکەی "فکرەت عەلی" دەکات.

هەزال کایا لە ساڵی 1990 لە تورکیا لەدایک بوە، یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تورکیا، لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری نواندن کردوە، بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەر و دەرهێنەر "عەلی عەتای" کرد.