ئەگەر هاوڕێکەت بەم شێوەیە بو لێی دوربکەوەرەوە


خەندان لایف

هاوڕێ ئەو کەسەیە کە پێویستە هەمیشە پاڵپشتیت بکات و لەگەڵت بێت، کاتە خۆش و ناخۆشەکانی ژیانتان پێکەوە بەسەر بەرن، بۆیە پێویستە زۆر وریا بیت لەوەی کێ هەڵدەبژێریت بۆ هاوڕێی ژیانت و کێ لە نزیکی خۆت دەهێڵیتەوە، بۆیە ئەگەر هاوڕێکەت بەم شێوازە بو پێویستە لێی دوربکەویتەوە.

یەکەم: قسەت لەگەڵ ناکات هەتا قسەی لەگەڵ نەکەی، هەمیشە تۆ یەکەم کەسیت کە پەیوەندی پێوەدەکەیت.

دوەم: وەڵامی نامەو تەلەفونەکانت ناداتەوە، یان دوای چەند کاتژمێرێک وەڵامت دەداتەوە.

سێیەم: گوێت بۆ ناگرێت کاتێک قسەی بۆ دەکەیت و خۆی بەبەکارهێنانی مۆبایل یان شتی دیکەوە سەرقاڵ دەکات.

چوارەم: هەمیشە گاڵتەت پێدەکات و وات لێدەکات بە نەرێنی بیر بکەیتەوە.

پێنجەم: کەسێکی خۆپەرستە و غیرەت لێدەکات بە دەستکەوتەکانت دڵخۆش نیە.

شەشەم: لە کاتە ناخۆشەکانتدا لەگەڵتدا نیە و پاڵپشتیت ناکات.

حەوتەم: هیچ شتێکت لێناپرسێت، ژیانی تۆی بەلاوە گرنگ نیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP