شەش رێگا بۆئەوەی بە تەندروستی بمێنیتەوە کاتێک سترێست هەیە

خەندان لایف

زانستی پێشکەوتو توانای دیاریکردن و ناسینەوەی ئەو سترێس و فشار و دڵەراوکێیەی هەیە کە پشێوی لە جەستەدا دروست دەکات و دەبێتە هۆکاری نەخۆشی لە جەستە و مێشکدا، سترێس و فشار دەبێتە پێشخستنی پرۆسەی چونە تەمەنەوە و سیستەمی بەرگری جەستە لاواز دەکات و ئەگەری توشبون بە چەندین نەخۆشی زیاد دەکات، ماڵپەری theguardian هەندێک رێگای بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەوەی بە تەندروستی بمێنیتەوە لە کاتی هەبونی سترێس.

یەکەم: خواردنی تەندروست بخۆ
زۆر جار ئەو کەسانەی سترێس و دڵەراوکێیان هەیە سەرنجیان لەسەر شێوازی خوردنیان نیە، ئەمەش زیانێکی زۆر بە تەندروستیان دەگەیەنت، دوربکەوە لەو خواردنانەی رێژەی چەوری و کالۆریان بەرزە.

دوەم: راهێنان ئەنجام بدە
وەرزش کردن لەگەڵ ئەوەی یارمەتیدەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ نەهێشتنی سترێس، هۆکار دەبێت بۆ پاراستنی تەندروستیت.

سێیەم: مەترسە لەوەی داوای یارمەتی لە دەرونناس بکەیت
ئەو کەسانەی سترێسیان هەیە دەترسن لەوەی داوای هاوکاری و یارمەتی لە کەسانی پسپۆرو شارەزا بکەن، بەمەش سترێسیان زیاتر دەبێت و مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی زیاد دەکات.

چوارەم: بەباشی بخەوە
کەم خەوی دەبێتە هۆی زیاتر بونی ستریس لە کەسەکەدا، زیان بە کرداری هەرس دەگەینێت، بۆیە دڵنیابەرەوەی رۆژانە 8 کاتژمێر بخەویت.

پێنجەم: بە وریایی مامەڵە لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت بکە
بە گشتی لە کاتی ستریسدا زیاتر هەڵدەچیت و توڕە دەبیت، بۆیە پێویستە وریاتر مامەڵە بکەیت و رێگە نەدەیت لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا  توڕە بون بەسەرتدا زاڵ ببێت، چونکە تێکچونی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە دەبێتە هۆی سترێسی زیاتر.

شەشەم: هاوسەنگی رابگرە لە نێوان کارەکەت و ژیانت
زۆر جار ئەو کەسانەی کاتی زیادە تەرخان دەکەن بۆ پیشەکانیان، زیاتر توشی ستریس دەبن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستان دەبێت، بۆیە باڵانسێک رابگرە لە نێوان ژیانی تایبەتیت و کارەکەت.

ئه‌م بابه‌ته 12344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP