بۆ خانمان.. لەدوای 25 ساڵی ئەم رەفتارانە ئەنجام مەدە

خەندان لایف

گرنگ نیە چەنێک بایەخ بە خۆت دەدەیت، گرنگ ئەوەیە چۆن بایەخ بە خۆت دەدەیت، خانمان هەمیشە دەیانەوێت بە جوانی و سەرنجراکێشی دەربکەون بەڵام زۆرجار رێگای هەڵە دەگرنەبەر، ماڵپەری jiji blog هەندێک یاسای سادەی بڵاوکردوەتەوە کە پێویست دەکات خانمان لەدوای تەمەنی 25 ساڵیەوە لێی دوربکەونەوە بۆ ئەوەی جوانییان بپارێزن.

یەکەم: زیادەرەوی مەکە لە وشک کردنەوە پێستت
هەمیشە دڵنیابەرەوە لەوەی پێستت بە شێداری دەهێڵێتەوە و بڕی پێویست لەئاو دەخۆیتەوە، بۆئەوەی چرچ بونی رووخسارت دوابخەیت.

دوەم: دەست مەدە لە روخسارت
زۆرێک لە خانمان خویان گرتوە بەوەی هەمیشە دەست بۆ روخساریان دەبەن، بەڵام بێ ئاگان لەوەی دەستیان رێژەیەکی زۆر لە بەکتریای هەڵگرتوە، بۆیە بە هیچ شێوەیەک دەست مەدە لە روخسارت بە تایبەتی دوای بەکارهێنانی مۆبایل.
Image result for don't touch your face
سێیەم: پێستت لە خۆر بپارێزە
بەرکەوتنی تیشکی خۆر زیانێکی زۆر بە پێست دەگەیەنیت، پێست چرچ دەکات و ئەگەری توشبون بە شیرپەنجە زیاد دەکات، بۆیە لەکاتی چونەدەرەوە دژە خۆر بەکاربهێنە.

چوارەم: لە خوە خراپەکان دوربکەوەرەوە
پێویستە لە دوای تەمەنی 25 ساڵی زیاتر سەرنجت لەسەر ئەنجامدانی ئەو شتانە بێت کە بۆ تەندروستیت باشن، بەهیچ شێوەیەک نزیکی ئەو شتانە مەبەرەوە کە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنن.
 
پێنجەم: پێستت خاوێن بکەرەوە
لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا ژینگە بەرێژەیەکی زۆر پیس بوە، هەوا رێژەیەکی زۆر لە بەکتریا و پیسی لە خۆگرتوە، کە زیانی بۆ پێست دەبێت، بۆیە دڵنیابەرەوە لەوەی رۆژانە پێستت خاوێن بکەیتەوە.

شەشەم: بەرهەمی جوانکاریەکانت بە باشی هەڵبگرە
زۆر گرنگە کە بزانیت ئەو بەرهەمانەی بۆ روخسارتی بەکاردەهێنیت بەرهەمێک بن کە بەباشی هەڵگیرابن و لە شوێنی گونجاو دانراون.

حەوتەم: پێبکەنە
گرنگە لەدوای تەمەنی 25 ساڵیەوە کۆنترۆڵی هەڵچونەکانت بکەیت و توڕە نەبیت، چونکە ئەگەر بەردەوام روخسارت گرژ بکەیت پێست زوتر چرچ دەبێت، پێکەنین جگە لەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە رێگر دەبێت لە پیربونی روخسار.

هەشتەم: گرنگی بە تەواوی جەستەت بدە
بە تایبەتی دەست و مل و پێیەکانت، رۆژانە کرێمی شێدارکەرەوەیان بۆ بەکاربهێنە.

نۆیەم: گرنگی بە قژت بدە
دوربکەوە لە هەمو بەرهەمانەی زیان بە قژت دەگەیەنن، چونکە دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ، دوربکەوە لە بەکارهینانی ئامێرە گەرمەکان، ماسکی سروشتی بۆ قژت بەکاربهێنە.

دەیەم: شێوازی ژیانت بگۆڕە
دڵنیابەرەوە لەوەی رۆژانە وەرزش ئەنجام دەدەیت و بڕی پێویست دەخەویت، هەروەها دوربکەوە لە هەمو ئەو شتانەی وات لێدەکەن بە نەرێنی بیر بکەیتەوە، خۆت لە جگەرە، نێرگەلە و مادە کحولیەکان بەدور بگرە، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 27679 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP