چی رودەدات ئەگەر ئاوی گەرم و لیمۆ بخۆیتەوە لەبەیانیاندا


خەندان لایف

رەنگە پێت وابوبێت خواردنەوەی شەربەتی لیمۆ لە بەیانیاندا زیان بە گەدە دەگەیەنێت، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەڕی edisoninst رۆژانە خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ پێش نان خواردن، کۆمەڵێك سود بە جەستە دەبەخشێت، دەتوانیت بەیانیان کوپێک ئاو لەگەڵ گوشراوی لیمۆیەک تێکەڵ بکەیت کە ئەم سودە تەندروستیانەی بۆ جەستە هەیە.

یەکەم: لیمۆ بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C تێدایە کە سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.

دوەم: هەمو بەیانیەک خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ PHی جەستە هاوسەنگ دەکات.

سێیەم: خواردنی ئاوی گەرم و لیمۆ پێش نانی بەیانی گەدە خاوێندەکاتەوە لەبەکتریا و ژەهرەکان چونکە دژە بەکتریایە.

چوارەم: دژە پیربونەو و پیری دوادەخات.

پێنجەم: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C دژی سەرمابونە.

شەشەم: کێشەکانی پێست چارەسەر دەکات، وەکو زیپکە، پەڵە، چرچی روخسار.

حەوتەم: هۆکارە بۆ دابەزینی کێش.

هەشتەم: یارمەتی خاوێنکردنەوەی جگەر دەدات، ژەهرەکانی جگەر فڕێدەداتە دەرەوە.

نۆیەم: جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە و رێگر دەبێت لە وشک بونەوەی جەستە.

دەیەم: یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم و هەوکردنی جومگەکان دەدات.

یانزەیەم: ئاوی گەرم و لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان.

ئه‌م بابه‌ته 16604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP