لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 29ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەم چەند رۆژە بارودۆخەکە زۆر باشە و هەمو شتەکان بەو رێگایەدا دەڕۆن کە ئارەزوی دەکەیت، دڵنیابەرەوە لەوەی کۆنترۆڵی ژیانت نەدەیتە دەستی هیچ کەسێکەوە و خۆت بڕیار لەسەر ژیانی خۆت بدە، گرنگی بە خۆت بدە و تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

گا 20\4 - 20\5
لەلایەنی سۆزداریەوە ئێستا زۆر باشیت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، کەسانێک دەیانەوێت بەوشە نەرێنیەکانیان بتروخێنن و بەرەو سەرکەوتن هەنگاو نەنێیت، دڵنیابەرەوە لەوەی خۆت لەو جۆرە کەسانە بەدور بگریت، بەهۆی متمانە بەخۆبونتەوە توانای روبەڕوبونەوەی هەمو بارودۆخێکی سەختت هەیە.

دوانە 21\5 - 20\6
لە ماوەی رابردودا ئازاری زۆرت هەبوە، بەڵام پێویست ناکات هێندە بیری لێبکەیتەوە، ئازارەکانی رابردوت هێز و توانای ئەمڕۆتن، متمانە بە هەمو ئەو کەسانە مەکە کە دێنە سەر رێگات، رەنگە تەڵەیەک بێت و بۆت دانرابێت، لەلایەنی سۆزداریەوە دوای دڵت بکەوە و لە ئێستادا مێشکت بەلاوە بنێ.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
توانای ئەوەت هەیە بەڕونی بیر بکەیتەوە و روی راستەقینەی کەسانی چواردەورت دەبینیت، هەواڵی خۆش بۆ ئەمڕۆ ئەوەیە کە گەیشتن بە ئامانجەکەت نزیکە، ژیانت بە تەواوی تەرخان مەکە بۆ پیشەکەت، چێژ وەربگرە لە بەسەربردنی کاتەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

شێر 23\7 - 22\8
کەسێکی خۆپەرست مەبە و تەنها خۆشی خۆتت بەلاوە گرنگ نەبێت، بەم شێوەیە کەسە نزیکەکانت لەدەست دەدەیت و بە تەنها دەمێنیتەوە، خەونەکانت بە بچوکی مەهێڵەرەوە و بیر لە خەونی گەورەتر و باشتر بکەرەوە، بەڵام پلانێکی ورد دابنێ بۆ چۆنیەتی گەیشتن بە خەونەکانت.

فەریک 23\8 - 22\9
بەدەستهینانی پاڵپشتی خێزانەکەت کلیلی سەرکەوتنتە، هەرگیز رێگە بە خۆت مەدە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت ناکۆکی دروست ببێت، هەمو ئەو شتەی لە ژیانتدا هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەیت خۆشبەختیە، بەڵام رێگایەکی هەڵەت گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی ژیانت خۆشبەخت بکەیت، داوای هاوکاری لە کەسێکی متمانە پێکراو بکە بۆ ئەوەی رێگایەکی دیکەت بۆ هەڵبژێرێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ پێویستە هەنگاوێک بگەڕێیتە دواوە و سەرنجت لەسەر کێشە ناوەکیەکانی ژیانت بێت نەک کێشە دەرەکیەکانت، لە ئێستادا پێویستت بە خۆشەویستی هەیە کە لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە پێت بدرێت، هەوڵبدە لە خۆتەوە دەست پێبکەیت و دواتر چاوەڕێی پێدانی خۆشەویستی بکە لە کەسانی دەوروبەرت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەمو ئەو شتەی لە ئێستا پێویستت پێی هەیە ئارامیە، پلەیەکی بەرز بەدەست دەهێنیت و دەگەیتە لوتکە لەلایەنی پیشەییەوە، پێویستە کاتی زیاتر بۆ خۆت تەرخان بکەیت، هیچ بڕیارێک لەسەر کەسانی دیکە مەدە تا ئەو کاتەی بە تەواوی وردەکاری بابەتەکان دەبیستیت.

کەوان 22\11 - 21\12
نیگەران مەبە بۆ ئەو کەسانەی لەدەستیان دەدەیت، کەسانی باشتر شوێنیان دەگرنەوە، کەسێکی بەهێزیت و توانای روبەڕوبونەوەی ئەو گرفتانەت هەیە کە دێنە بەردەمت لەلایەنی پیشەییەوە، هەمیشە پشت بە تواناکانت بەستە.

گیسک 22\12 - 19\1
لەبری ئەوەی بە بێ دەسەڵاتی بەرامبەر گرفتەکانی ژیانت دابنیشیت و بیریان لیبکەیتەوە، باشترە هەنگاو بنێیت بۆ چارەسەر کردنیان، هیچ شتێک بۆ هەتاهەتایی نامێنێتەوە بۆیە خەم بۆ بارودۆخە سەختەکانی ژیانت مەخۆ، ئاگاداری هەمو چالاکیەکانی ژیانت بە و بەبێ ئاگایی هیچ هەنگاوێک مەنێ.

سەتڵ 20\1 - 18\2
دەتەوێت هەمو ئەوبارودۆخە سەختانەی ژیانت رون بکەیتەوە بۆ کەسانی چواردەورت، بەڵام ترست هەیە لەوەی لێت تێنەگەن، پێویست ناکات هێندە نیگەران بیت، لەبری ئەوەی بیر لە سەختیەکانی ژیانت بکەیتەوە بیر لە خۆشیەکانی ژیانت بکەرەوە، خۆت لە سترێس بەدور بگرە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
دەرفەتەکانی ژیانت دوبارە نابنەوە بۆیە وریابە لەوەی چۆن بڕیار دەدەیت و هەوڵبدە ئەو دەرفەتانەی دێنە بەردەمت بیانقۆزیتەوە و لەدەستیان نەدەیت، رێگە مەدە خەونەکانت لەناوبچن، بەردەوام بە لەسەر هەوڵدان بۆ گەیشتن بە خەونەکانت.

 

ئه‌م بابه‌ته 60461 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP