بەم پێکهاتانە دەستەکانت هاوشێوەی دەستی منداڵ نەرم بکەرەوە

خەندان لایف

بە گشتی خانمان بەهۆی بەردەوام بەکارهێنانی مادە پاکەرەوەکان و گرنگینەدان بە دەستیان بە پێی پێویست، دەستیان توشی قلیشان بون و زبربون دەبێت، ماڵپەری wikihow هەندێک پێکهاتەی سروشتی بڵاوکردۆتەوە کە خانمان دەتوانن سودی لێ وەربگرن بۆ نەرم بونی دەستەکانیان و گەڕانەوەی سروشتی خۆی.

یەکەم: زەیتی زەیتون و شەکر
نیو کەوچک زەیتی زەیتون
یەک کەوچکی چا شەکر
بەباشی تێکەڵیان بکە و بیدە لە دەستت، بۆ ماوەی چەند خولەکێک پێوەی بهێڵەرەوە، دواتر بە ئاو بیشۆ.
Image titled Make Your Hands Soft Like a Baby Step 1
دوەم: زەتی گوێزی هندی و هەنگوین
یەک کەوچک زەیتی گوێزی هندی
دو کەوچک هەنگوین
بە جیا تێکەڵیان بکە لە قاپێکدا.
لە قاپێکی دیکەدا 1\4 کوپێک خوێ، 1\4 کوپێک شەکر، یەک کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە.
پاشان هەردو پێکهاتەکە بکە بە یەک و تێکەڵیان بکە، دواتر بیدە لە هەردو دەستت بەباشی، دڵنیابەرەوەی لەوەی بە جوانی بیدەیت لە بەینی پەنجەکانت، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، دەتوانیت لە شوشەیکەدا پێکهاتەکە هەڵبگریت و دوبارە بەکاریبهێنیتەوە، هەفتەی دوجار دوبارەی بکەرەوە.
Image titled Make Your Hands Soft Like a Baby Step 6
سێیەم: شەکر و لیمۆ
گوشراوی نیو لیمۆ لەگەڵ کەمێک شەکر تێکەڵ بکە بیدە لە دەستت، بۆ ماوەی چەند خولەکێک و دواتر بە ئاو بیشۆ.

Image titled Make Your Hands Soft Like a Baby Step 5

 

ئه‌م بابه‌ته 16947 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP