چۆن بزانیت خۆشەویستەکەت خیانەتت لێدەکات

خەندان لایف

زۆرجار رەنگە بەهۆی بەدیکردنی هەندێک گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتنی خۆشەویستەکەت ئەو پرسیارەت بە مێشکدا هاتبێت کە چۆن بزانیت بەرامبەرەکەت خیانەتت لێدەکات، ماڵپەری lovepanky ئەو نیشانانەی بڵاوکردوەتەوە کە دەریدەخات خۆشەویستەکەت خیانەتت لێدەکات.

یەکەم: هەمیشە مۆبایل بەکاردەهێنێت
مەرج نیە هەرکاتێک مۆبایل بەکاربهێنێت خیانەن دەکات، بەڵام ئەو کاتەی هەمو ژیانی تەرخان کردوە بۆ مۆبایلەکەی و تۆی فەرامۆش کردوە رەنگە هۆکارێک بێت.

دوەم: رێگە نادات تەماشای مۆبایلەکەی بکەیت
بێگومان پێویستە رێز لە شتە تایبەتیەکانی بەرامبەرەکەت بگریت، بەڵام کاتێک دەست دەدەیت بە مۆبایلەکەیەوە توڕە دەبێت و هەڵدەچێت مانای ئەوەیە شتیکی نهێنی لەناو مۆبایلەکەیدا هەیە.

سێیەم: لەناکاو دەگۆڕێت
ئەو کاتەی هەست دەکەیت خۆشەویستەکەت لە جاران گرنگی بە خۆی و شێوازی دەرکەوتنی دەدات، لەکاتێکدا پێشتر بەو شێوازە نەبوە.

چوارەم: گۆڕانکاری لە پەیوەندیەکەتان رودەدات
کەمتر گرنگیت پێدەدات، رەخنە لە تۆ و شێوازی هەڵسوکەوتت دەگرێت.

پێنجەم: هەمیشە دەڵێت لەگەڵ هاورێکانمم
کاتیک پێی دەڵێیت لەگەڵ کام هاوڕێیەتدایت، دەڵێت هاوڕێیەکی نوێیە.

شەشەم: درۆت لەگەڵ دەکات
راستیەکانت لێدەشارێتەوە و هەمیشە بە بیانوی جۆراوجۆر خۆی لە وەڵامی پرسیارەکانت دەدزێتەوە.

حەوتەم: ماوەی کارکردنی زۆر دەخایەنێت
زۆرجار ئەو کەسانەی خیانەت دەکەن بەبیانوی زۆری ماوەی کارکردنەوە لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەیان دەڕۆنە دەرەوە.

هەشتەم: تاوانبارت دەکات بەوەی خیانەت دەکەیت
ئەو کەسانەی خیانەت دەکەن هەمیشە نیگەرانن و دەترسن لەوەی بەرامبەرەکەیان خیانەتیان لێبکات، بۆیە هەمیشە تاوانبارت دەکات بەوەی خیانەتی لێدەکەیت.

نۆیەم: هەستی پێ دەکەیت
بەتایبەتی خانمان لەم بابەتەدا زۆر هەستیارن و بە زویی هەست دەکەن بەرامبەرەکەیان خیانەتیان لێدەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 27663 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP