ئەو منداڵەی هەمو خەونی ئەوەبو ئەلیسا ببینێت گیانی لەدەستدا

خەندان لایف

"ئەلیسا" ئەو منداڵەبو کە خەونی ئەوەبو خانمە هونەرمەند "ئەلیسا" ببینێت، بەڵام پێش ئەوەی بە خەونەکەی بگات گیانی لەدەستدا.

بەپێی راپۆرتە هەواڵێکی کەناڵی OTV ،ئەو منداڵە لوبنانیە بە ناوی "ئەلیسا" توشبونی نەخۆشی جگەربو، پێویستی بە چاندنەوەی جگەر هەبو، لە تەواوی خانەوادەکەی تەنیا جگەری دایکی بۆی دەبو، بەڵام پێش ئەوەی بتوانێ جگەری ببەخشێت، دایکی بەنەخۆشی شێرپەنجە منداڵەکەی گیانی لەدەستدا، لەبەر کەمدەرامەتی خانەوادەکەی و نەبونی توانا بۆ دابینکردنی جگەر، ئەلیساش گیانی لەدەستدا.

باوکی ئەلیسا باسی لە خەونی کچەکەی کرد و وتی "هەمو خەونی کچەکەم ئەوەبو کە خانمە گۆرانیبێژ "ئەلیسا" ببینێت، هەمیشە دەیوت ئەگەر گەورە ببم وەکو ئەو جل دەپۆشم و وەکو ئەو گۆرانی دەڵێم، بەڵام پێش ئەوەی بە خەونەکەی بگات گیانی لەدەستدا".

دوابەدوای بڵاوبونەوەی گیانلەدەستدانی ئەلیسا، خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی "ئەلیسا" لە تویتەر هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی ئەو منداڵە دەربری.

 

ئه‌م بابه‌ته 17126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP