سودە تەندروستیەکانی سندی


خەندان لایف

سندی میوەیەکی بەسود و بەتامە، بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکانی چەندین سودی تەندروستی دەگمەنی ھەیە و ئەمەش دەیکات بە باشترین میوە، وە هەروەها دەرکەوتوە سندی بەسودە بۆ کەمکردنەوەی برسێتی و دابەزینی کۆلیسترۆڵ وسەرچاوەی دەوڵەمەندی ریشاڵە،دەتوانیت بە شیوەی شەربەت یان هەر میوەکە خۆی بخۆیت، دژە ئۆکسانە و مەترسی چەندین نەخۆشی کەم دەکاتەوە.

یەکەم: بەهۆی ئەو مادە خۆراکیانەی لە پێکهاتەیدا هەیە رێژەی کۆلیسترۆل کەم دەکاتەوە.

دوەم: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، دژە ئۆکسانە سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات.

سێیەم: سودی لێوەردەگیرێت بۆ دابەزاندنی کێش چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، وات لێدەکات هەست بەتێری بکەیت، چەوری لەش دەتوێنێتەوە.

چوارەم: رێگری دەکات لە کەمبونەوەی رێژەی ئینسۆلین، ناهێڵێت توشی نەخۆشی شەکرە ببیت.

پێنجەم: پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، هۆکارێکی سەرەکیە بۆ کەمبونەوەی ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ، ریگر دەبێت لەبەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

شەشەم: مەترسی دروستبونی بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە، یارمەتی لابردنی بەردی گورچیلە دەدات.

حەوتەم: رێگر دەبێت لە وشکبونەوەی جەستە و پێست جوان دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 16650 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP