سۆنیا بێیتوشی بۆ جوانترین روخساری جیهان پاڵێورا

خەندان لایف

سۆنیا بێیتوشی بۆ جوانترین روخسارەکانی جیهانی ساڵی 2019 پاڵێورا.

ساڵانە ماڵپەری TC CANDLER & THE INDEPENDENT CRITICS جوانترین روخسارەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە لە هەردو رەگەز، کە زیاتر لە 40 وڵاتی جیهان تیایدا بەشدارە، سۆنیا بێیتوشی یەکەمین کچی کوردە کە بۆ جوانترین روخسارەکانی جیهان بپاڵێورێت، لە رۆژی 28 مانگی دیسەمبەر لەناو 100 هەزار پاڵێوراو 100 جوانترین روخسارەکان لەلایەن ئەندامانی ئەو رێکخراوەوە دیاری دەکرێن.

سۆنیا لە ساڵی 1991 لە شاری مهاباد لەدایک بوە، لە ساڵی 2016 توانی نازناوی شاجوانی ئێران بەدەست بهێنێت، لە ئێستادا سەرقاڵی کاری دیزاینە، بەهۆی کارەکانیەوە توانیویەتی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 40249 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP