لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 28ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەو هەنگاوانەی ئەم چەند رۆژەت بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە دەنێیت، پرۆژەکان بە رێگایەکی زۆرباشدا دەڕۆن بەرێوە، ئەو کێشاkەی هەفتەی رابردو بۆت دروستببو لەلایەنی پیشەییەوە کۆتایی دێت و هەمو شتێک باش دەبێت، ئەمڕۆ لە پشتی هەر وشەیەک و هەرکارێک کە دەیکەیت هێزێکی زۆرت هەیە کە وات لێدەکات سەرنجی هەموان بۆ خۆت رابکێشیت.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ وا هەست دەکەیت ئامادەنیت بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی ئەم هەفتیەت، رێگە مەدە بیرکردنەوەی نەرێنی دەربارەی تواناکانت بەسەرتدا زاڵببن، متمانەت بە خۆت هەبێت، دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو کەسانەی بۆ ژیانت هەڵیدەبژێریت کەسانی متمانە پێکراو و جێی باوەڕن.

دوانە 21\5 - 20\6
تەنها شتێک کە بتوانی مێشکتی پێ ئارام بکەیتەوە سروشتە، هەوڵبدە رۆژانە بۆ ماوەی چەند خولەکێک لە سروشتێکی هێمندا بمێنیتەوە بە تەنیا، بەم شێوەیە دەتوانیت هەمو کارەکانی رۆژانەت بە باشی و هێمنی ئەنجام بدەیت، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بیر لە ئەنجامدانی پرۆژەیەکی نوێ بکەیتەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەپای هەوڵ و ماندوبونەکانت پاداشتێکی زۆر وەردەگریت لەلایەنی پیشەییەوە، خۆشەویستی زۆرت بۆ خۆشەویستەکەت وات لێدەکات قوربانی بە هەندێک شت بدەیت، خۆت بەدوربگرە لە هەمو ئەو کەسانەی وات لێدەکەن بە نەرێنی بیر بکەیتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
هەوڵبدە ئەو بوارە بدۆزەرەوە کە هەست دەکەیت تواناکانتی تێدا دەردەکەوێت و سەرکەوتودەبیت، لە قسەی کەسانی چواردەورت مەترسە، ئەم چەند رۆژە بە تەواوی خۆت تەرخان کردوە بۆ پیشەکەت، هەوڵبدە هەندێک کات بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی پشو وەربگریت.

فەریک 23\8 - 22\9
تواناو هێزێکی زۆرت هەیە کە وای لێکردویت سەرکەوتنیکی گەورە بەدەست بهێنیت، ئەم چەند رۆژە بە تەواوی سەرقاڵیت، ئێستا کاتی وەستان نیە و بەردەوام بە لەسەر هەنگاوەکانت، هیوای زۆرت بە داهاتوی خۆت هەیە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر تواناکانت دەبێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
کۆمەڵێک ئەرکی زۆرت بەسەردا کەڵەکە بوە، گرنگە هەمو هەوڵێکی خۆت بدەیت بۆ ئەوەی ئەرکەکانت بە باشی ئەنجام بدەیت، ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت کە وەکو هاورێ لەگەڵت بێت دڵنیابەرەوەی کەسێکی متمانەپێکراوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەستیاری و زو توڕەبونت ئەو شتەیە کە ئارەزوی ناکەیت لە کەسایەتیتدا هەبێت، هەوڵبدە کۆنترۆڵی هەڵچونەکانت بکە، لەروی دەرونیەوە هەست بە ئاسودەیی دەکەیت کاتێک لە نزیکی خێزانەکەت دەمێنیەوە، هەوڵبدە کاتی زیاتریان لەگەڵدا بەسەر بەرە.

کەوان 22\11 - 21\12
هەوڵ مەدە کەسایەتی خۆت بگۆڕێت و بەم شێوەیە خۆتت خۆشبوێت کە هەیت، هەرگیز لە پێناو کەسانی دیکە کەسایەتیت مەگۆڕە، لەلایەنی پیشەییەوە لەگەڵ هاوپیشەکانت روبەڕوی هەندێک گرفت دەبیتەوە بەهۆی لێکتێنەگەیشتەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
کاتەکان زۆر خێراتر تێدەپەڕن لەوەی بیری لێدەکەیتەوە، هەوڵبدە سود لە هەمو کاتە بەتاڵەکانت وەربگرە، چیژ لە ساتە خۆش و ناخۆشەکانت ببینە، پێش ئەوەی بڕیار بدەی لەسەر چواردەورەکەت هەوڵبدە لێیان تێبکە، تورەبون و سترێس بەردەوام کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
داهێنانی نوێ دەکەیت و هەنگاوی زیاتر دەنێیت لە لایەنی پیشەییەوە، ئەمەش وات لێدەکات زیاتر بەرەو پێشەوە بچیت و سەرنجی بەرپرسانی کارەکەت رابکێشیت، تواناکانی خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە، هەوڵبدە شانازی بە دەستکەوتەکانتەوە بکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پێویستە توانای زیاتر بەکاربهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە بۆ ئەوەی زیاترکارەکەت بەرەو پێشەوە بەریت، ریگە مەدە ئەو وێنایانەی لە مێشکی خۆتدا کێشاوتە بڕوات، هەوڵبدە ئەو وێنایانە بکەیت بە واقیع، هەندی کێشە رودەدات لە نێوان تۆ و خێزانەکەت بەڵام کاتیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 62002 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP