لانە زەنگەنە کلیپی قاوە بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف

خانمە هونەرمەند "لانە زەنگەنە" نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی "قاوە" بڵاوکردەوە.

لانە زەنگەنە نوێترین بەرهەمی خۆی کە ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی "قاوە" بڵاوکردەوە، کە لەلایەن "قادر ئەسعەد" تێکستەکەی بۆ نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن "هەڵکەوت زاهیر" دانراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "بڕیار فەتاح" بۆ ئەنجامدراوە.

لانە زەنگەنە لەدایکبوی ساڵی 1989 شاری کەرکوکە، چەندین ساڵە لە وڵاتی هۆلەندا ژیان بەسەر دەبات، لە بواری کارگێریدا خاوەنی بڕواننامەی ماستەرە، ماوەیەی زیاتر لە 7 ساڵە لە بواری هونەریدا کاردەکات، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 5881 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP