ھانی و فرمێسک کۆنسێرتەکەیان دوبارە دەکەنەوە


خەندان لایف

ھەردو خانمە ھونەرمەند "ھانی و فرمێسک" دوای ئەوەی کۆنسێرتەکەیان ھەڵوەشایەوە، رایانگەیاند کە کۆنسێرتەکە دوبارە دەکەنەوە.

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنی ھەمو ئامادەکاریەک کرا بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتی ھەردو خانمە ھونەرمەند "ھانی و فرمێسک" بەڵام بەھۆکاری دیارنەمانی پارەی بلیتەکان لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکار کۆنسێرتەکە ھەڵوەشایەوە، "فرمێسک" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام داوای لێبوردنی لە ھەوادارەکانی کرد و سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە لەو کاتەدا پەیوەندیان پێوە کردوە.

ھەروەھا رایگەیاند "لەدوای ئەو روداوە لەگەڵ خانمە ھونەرمەند ھانی سەرقاڵی ئەوەبوین ئەم کۆنسێرتە دوبارە رێک بخەینەوە، بە سەرپەرشتی کۆمپانیای میترۆنۆم پرودەکشن بڕیاردرا رۆژی شەممە لە ھەمان ھۆڵی کۆنسێرت دوبارەی بکەینەوە، ئەو کەسانەی بلیتیان کڕیوە دەتوانن بە ھەمان بلیت بەشداری بکەن".

ئه‌م بابه‌ته 10791 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP