لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 27ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
خستنەروی پرۆژە و بیرۆکەی نوێ، دەبێتەهۆی سەرسامکردنی بەرپرسەکانت، لەهەموو رەفتارێکی خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت توڕەمەبە، پێویستە تێگەیشتن هەبێت، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ پەستانێکی پیشەیی زۆرت لەسەرشانە، کەدەبێتەهۆی ئەوەی توشی دڵەڕاوکێ ببیت، پەیوەندی سۆزداری نوێ دێتەبەردەمت، ئەگەر کەسێکی دیکە لە ژیانتدا بونی نەبێت، بەڵام گرنگە بزانیت چۆن نزیک دەبنەوە لەیەکدی، ماندوبونی جەستەیی لە کاتی کارکردن کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

دوانە 21\5 - 20\6
توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی روبەروی کێشەکان ببیتەوە، چونکە ئەزمونی باش هەیە، راستگۆیی و رونی لە گفتوگۆکردن وادەکات پەیوەندییەکی سۆزداری لەسەر بنەمای متمانە دروست بکەیت، رەنگە ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆش ببیستیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەرگیز دوای ناکۆکی هاوپیشەکانت مەکەوە، هەمیشە بە ئارامی بمێنەرەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە پێویستە زیاتر سەرنج بدەیت و بایەخ بە بابەتە گرنگەکان بدەیت، نەک بابەتێک کە سودی نییە، هەوڵبدە خواردنی چەور مەخۆ.

شێر 23\7 - 22\8
باشترە دەستوەرنەدەیتە هەموو کارێکەوە لەلایەنی پیشەییەوە، غیرەی زۆر بەرامبەر خۆشەویست و هاوبەشی ژیانت، بەهۆی نەبوونی متمانەوەیەوە و کاریگەری نەرێنی هەیە، وەرزشی بەیانیان یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی رۆتین.

فەریک 23\8 - 22\9
لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە وەڕسبون دەکەیت، هەربۆیە گرنگە گۆڕانکاری بکەیت، خاوەن کەسایەتییەکی هەستیاریت، ئەمەش وادەکات پەیوەندییەکی سۆزداری باش بنیاد بنێیت لەسەر بنەمای راستگۆیی، پێویستە کاتێک بۆ حەوانەوە تەرخان بکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
گرنگە وریابیت لەکاتی کارکردندا، سود لەو چانسانە ببینیت کە دێتە بەردەمت، بەڵام قوربانیدان هەندێک کات لە سۆزداریدا هۆکارێکە بۆ سەرکەوتنی پەیوەندییەکە، ئەگەر تەندروستیت باش نییە، سەردانی پزیشک بکە.

دوپشک 23\10 - 21\11
واهەستدەکەیت کارەکانت هاوشێوەی پلان و خواستەکانت بەڕێوەناچێت لەلایەنی پیشەییەوە، باشترە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسەکانت بکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە بێ هیوا دەبیت، بەهۆی پشتیوانی نەکردنی هاوبەش و خۆشەویستی ژیانت، پێویستە ناکات بۆ هەموو بابەتێک خۆت توشی دڵەڕاوکێ بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
روبەروی کێشەیەکی زۆر دەبیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە ئەم ماوەیە، هەربۆیە دەبێت کەمێک گۆڕانکاری بکەیت، هەمیشە پشتیوانی خۆشەویستەکەت بکە لە قۆناغە هەستیارەکاندا، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە و بە رێکی ئەنجامی بدە.

گیسک 22\12 - 19\1
پێویستە زۆر بە ئاگابیت لە شوێنی کارەکەت، چونکە کەسانێک ئیرەیی بە پێگەکەی تۆ دەبن، بە وشەی جوان و بەخشینی سۆز بە خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت وادەکات پەیوەندیتان چالاکتر بێت، هێندە قوربانی بە تەندروستی خۆتەوە مەدە و نابێت زۆر ماندووبیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بە رەفتاری هەندێک لە هاوپیشەکانت توشی سەرسورمان دەبیت، چونکە گومان لە کارەکانت دەکەن، خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت لەپێناو تۆدا هەمو هەنگاوێک دەنێت، پشتیوانیت دەکات، رەنگە توشی هەندێک ئازاری جەستەیی ببیت، پێویستە وەرزش بکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
رەنگە توشی زۆر گرفتی دارایی ببیت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمەش وادەکات بەدوای چانسی باشتردا بگەڕێیت، بڕیارەکانت پێویستە بە راوێژی خۆشەویستەکەت بێت، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان ئاڵۆز نەبێت، هێندە بۆ پاراستنی تەندروستیت پشت بە زانیارییەکانی ئینتەرنێت مەبەستە، پێویستە پزیشکت لەیادبێت.

ئه‌م بابه‌ته 40548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP